شۆفێرێكی گەرمیان بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا
2019-12-06 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز
ئەمشەوی هەینی لەسەر شەقامی پشتێنەی کەلار، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەم هۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا.
کارزان مەجید بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچوی گەرمیان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند "ئەمشەو لەسەر شەقامی پشتێنەی کەلار، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا هایلوکس وەرگەڕا و بەم هۆیەوە شۆفێرەکەی بریندار بوو".
گوتیشی "پاش گەیاندنی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بە هۆی سەختیی برینەکەیەوە، گیانی لەدەست دا".