پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی قەشەی کۆیە و هەرمۆتە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، پرسەنامەیەکی ئاراستەی مەتران بەشار مەتی وەردە سەرۆکی ئەساقیفەی کلدانی و بنەماڵەی قەشە (دنحا تۆما یوسف ) قەشەی کۆیە و هەرمۆتە کرد کە ئەمڕۆ بە رووداوێکی دڵتەزێنی ئۆتۆمبێل لە نێوان هەولێر و کۆیە، گیانی لە دەستدا .
ئەمەش دەقی پرسەنامەکەیە :
رێزدار مەتران مار بەشار مەتی وەردە سەرۆکی ئەساقیفەی ئیبارشیەی ئەربیلی کلدانی
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی قەشە دنحا تۆما یوسف ، قەشەی (کۆیە و هەرمۆتە)ی کەنیسەی کلدانی کاسۆلیکیم بیست ، کە بە رووداوێکی دڵتەزێن مالئاوایی کرد. بەو بۆنە خەمناکەوە ، پرسە و سەرەخۆشیی لە بەڕێزتان و بنەماڵەی کۆچکردوو و کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین. خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان