هەواڵی کوردستان ئێستا

دهۆك.. ئەمڕۆ پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەكرێت

دهۆك.. ئەمڕۆ پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەكرێت
دهۆك.. ئەمڕۆ پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەكرێت

2019-12-01 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


دهۆك-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی، ئەمڕۆ یەكشەممە، چەكی پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگای دهۆك بۆ ساڵی 2019 دابەش دەكرێت.

نەوزاد ئەدھەم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە، لە سایلۆكانی پارێزگای دهۆك دەست دەكرێت بە دابەشكردنی چەكی پارەی ئەو گەنمانەی كە جووتیارانی سنووری پارێزگای دهۆك لە ساڵی 2019 ڕادەستی سایلۆكانیان كردووە، بۆیە داوا لە جووتیاران دەكەین سەردانی سایلۆكان بكەن و چەكەكانیان وەربگرن‌".

ئەدھەم گوتیشی: "ئەو بڕەپارەی دێتە دابەشكردن، چوار ملیار دینارە و پارەكە لە بانك ئامادەیە و بەسەر جووتیاراندا دابەش دەكرێت دوای ئەوەی چەكەكانیان وەردەگرن لە سایلۆكان."

روونیشی كردەوە: "بە دابەشكردنی ئەو چوار ملیار دینارە، كۆتایی بە پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان دێت بۆ ساڵی 2019."

 

نەشوان بەرزنجی