هەواڵی کوردستان ئێستا

جۆکەر دەستگیرکرا

جۆکەر دەستگیرکرا
جۆکەر دەستگیرکرا

2020-01-11 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

 خەندان-

واکین فینێکس، ئەکتەری ناسراوی هۆلیود و خاوەنی خەلاتی باشترین ئەکتەری ئەمساڵ وەک رؤلی جۆکەر، لە خۆپیشاندانە هەفتانەکەی واشنتندا دەستگیرکرا.

دوێنی هەینی لە خۆپیشاندانەکانی واشنتن، واکین فینێکس لەگەڵ چەندین هونەرمەندی ناسراوی دیکەی وەکو ماگی گیلێنهال، سوسان ساراندن و مارتن شین، قسەیان بۆ هەزاران کەس کردوە دەربارەی کاریگەریەکانی گۆشت و بەرهەمە سپیاییەکان.

بە گوێرەی پۆلیسی ویلایەتە یەکگرتوەکان 147 خۆپیشاندەر دەستگیرکراون، بە تۆمەتی ئەوەی خۆپیشاندانەکانیان لە دژی دەستور بوە.

لە نێو خۆپیشاندەراندا هەردو هونەرمەند واکین فینێکس و مارتن شین دەستگیرکران، بە تۆمەتی دروستکردنی قەرەباڵغی و ئاژاوەنانەوە لە نێوان خۆپیشاندەراندا.

شەوی 5/6ی ئەم مانگە 77 خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبسی 2020 بەڕێوەچو، کە چەندین خەلات ئامادەکرابو، لەسەر بنەمانی باشترین نواندن، باشترین فیلم، باشترین جۆری دراما و دەرهێنەر، خەلاتەکان دابەشکرا و باشترین ئەکتەری پیاو بۆ فیلمی درامی بەخشرا بە واکین فینێکس لە فیلمی جۆکەردا.

جۆکەر بوە سومبولی نارەزایەتیەکان لە سیستەمی حکومڕانی ولاتان، لە زۆربەی خۆپێاسندانەکانی ولاتانی جیهانی لە ساڵی رابردودا وەک سمبولی نارەزایی بەکارهێنرا.

جۆکەر کەسایەتییەکی خەیاڵییە کە دروستکراوە لەلایەن بیڵ فینگەر، بۆب کەین و جێری ڕۆبنسن کە یەکەم دەرکەوتنی لە یەکێک لە زنجیرە کۆمیکەکانی باتماندا بو لە 25 ی ئایاری 1940لە لایەن کۆمیکەکانی دیسیەوە بڵاو دەکرایەوە ئەوکاتە، سەرەتا کارەکتەری جۆکەر وا دانرا بو کە لەیەکم دەرکەوتنیدا بکوژرێت لە کارتۆنەکە بەڵام دواتر نوسەرانی فیلمەکە ھەستیان بەوە کرد کە دەکرێ پەرە بە کارەکتەرەکەی بدرێت بۆ فیلمەکانی تر. کارەکتەری جۆکەر بەزۆری دژی پاڵەوانی شاری گۆتەم باتمانە.

لە دەرکەوتنەکانی نێو کۆمیکەکاندا، جۆکەر بە کەسێکی لێھاتو لە تاوانکاری نیشان دەدرێت،  مێژوی دروست بونی جۆکەر چەندەھا چیڕۆکی ھەیە، بەڵام باوترینیان ئەوەیە کە دەکەوێتە ناو تانکیەکی کیمیاوی کە پێستی سپی دەکات و پرچیشی سەوز دەکات و لێوەکانیشی سورتر دەکات.

جۆکەر ھیچ توانایەکی مرۆڤی نائاسایی نییە، لەجیاتی ئەوە زۆرجار لێھاتویی خۆی لە کیمیاگەریدا بەکار دێنێت دژ بە دوژمنەکانی لەگەڵ بەکارھێنانی کارتی کۆنکانی کوشندە. ھەروەھا جۆکەر زۆرجار لەگەڵ شەڕانگێزەکانی تری وەکو پەنگوین و دو شێوە، و ھەروەھا دەستەی نایەکسانی ناسراو بە (Injustice League)، یەک دەگرێت.

کۆمیکەکانی ساڵی 1990ەکان چیرۆکێکی تر زیاد کردە سەر ژیانی جۆکەر ئەویش بۆ یەکەمجار جۆکەر ئاشقی توێژەرێکی کۆمەڵایەتی پێشوی گەنج بو دەبێت بەناوی ھارلی کوین، کە دواتر دەبیتە دەستە ڕاستی جۆکەر، کە دواتر لە ساڵی 2016 ھەمان کارەکتەر بە شێوەی فیلم دەرکەوت لە ڕۆڵگێڕانی خانمە ئەکتەری بەناو بانگ مارگۆت ڕۆبی بو.