ئێران بۆ ئەمریکا: بێ رەچاوکردنی بەها ئەخلاقیەکان بەردەوامیت لە هەڵسوکەوتەکانت
خەندان-
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئیدانه‌ی سزا نوێ-یه‌كانی ئه‌مریكای بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی كرد‌و به‌پێشێلكاری به‌رامبه‌ر یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌سفیكرد.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و سزا نوێ-یانه‌ی دوێنێ ئه‌مریكا به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا سه‌پاندی جه‌ختیكردوەته‌وه، ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا دانی به‌دژایه‌تیكردنی راسته‌وخۆی ئێران ناوه و به‌بێ ره‌چاوكردنی بنه‌ما ئه‌خلاقی و یاساییه‌كان به‌رده‌وامه له‌هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، "سزا نوێیه‌كانی ئه‌مریكا پێشێلی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه، هاوكات به‌ئامانجگرتنی پیشه‌سازیه كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ملیۆنان ئێرانی هه‌یه، هاوكات پێشێلكاری گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر بڕیاری ژماره 2231ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پابه‌ندبونه‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ، ستیڤن منوچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا سه‌پاندنی گورزێكی دیكه‌ی له سزای ئابوری به‌سه‌ر ئێران‌دا راگه‌یاندو ئاشكراشیكرد، "دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیارێكی ده‌ركردوه كه رێگه‌ده‌دات به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر هه‌ر كه‌سایه‌تی و لایه‌نێكدا كه كاری دارایی و چالاكی بازرگانی له‌گه‌ل ئێران‌دا ئه‌نجامده‌دات، یاخود پشكی هه‌یه له كه‌رته‌كانی ئابوری و بنیادنانی ئه‌و وڵاته‌دا".
ئه‌وه‌شی وت: "سزاكانی ئه‌مریكا 17 گه‌وره‌ترین كارگه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئاسن و سێ كۆمپانیای دورگه‌ی سیشال و كه‌شتییه‌كی تایبه‌ت گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان به‌ئامانج ده‌گرێت".