ئه‌م شوێنانه كاره‌بای به‌رده‌وامیان ده‌بێت
2019-12-01 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و دابه‌شكردنی وزه‌ی كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌فه‌رمانی وه‌زاری ژماره 341 له‌رێكه‌وتی 28/11/2019 بڕیاری دا به‌بڕینی كاره‌بای به‌رده‌وام ته‌نیا به پێدانی كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ ( نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان و پرۆژه‌كانی ئاو و فرۆكه‌خانه‌كان و بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم و فه‌رمانگه‌ی پاسه‌پۆرت و كارتی نیشتمانی و گرتوخانه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی خاڵه سنوورییه‌كان) له‌فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه‌شدا هاتووه به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌با به‌رپرس ده‌بن له هه‌بوونی هه‌ر كاره‌بایه‌كی به‌رده‌وام و ئه‌و شوێنانه‌ی ناویان له‌فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه‌دا نه‌هاتووه ده‌بێت به‌زووترین كات كاره‌بای به‌رده‌وامیان ببڕدرێن.