كۆچه‌ر: هه‌وڵده‌درێت ده‌سه‌ڵاتی پێبدرێته‌ حكوومه‌ت تا بودجه‌ ره‌وانه‌ی ئەنجوومەنی نوێنەران بكات


كۆچه‌ر: هه‌وڵده‌درێت ده‌سه‌ڵاتی پێبدرێته‌ حكوومه‌ت تا بودجه‌ ره‌وانه‌ی ئەنجوومەنی نوێنەران بكات

2020/01/12 | 10:40 - سەرچاوە: kdp

( ئه‌م رۆژه‌ | هەواڵی كوردستان)-

به‌غدا-KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، ئەندامانی سوننه‌ و شیعه‌ داوایان كردووه‌  بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بدرێت به‌ حكوومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵ ره‌وانه‌ بكات، به‌ڵام بۆ ئه‌وكاره‌ پێویسته‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌موار بكرێته‌وه‌.

جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "حكوومه‌تی ئێستا كاربه‌ڕێكه‌ره‌ و، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه‌ بودجه‌ بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران ره‌وانه‌ بكات، تا حكوومه‌تی نوێ ده‌ست به‌كار ده‌بێت، هه‌ركاتێ ده‌ستبه‌كار بوو، ئه‌وكات خۆی ده‌سته‌ڵاتی ده‌بێت".

جه‌مال كۆچه‌ر گوتیشی: "هه‌ندێ لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران داوایان كردووه،‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ حكوومه‌تی ئێستا بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵ ره‌وانه‌ بكرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وكاره‌ پێویسته‌ هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت، چونكه‌ بێ هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ.

ناتوانن بودجه‌ ره‌وانه‌ بكه‌ن".

كۆچه‌ر باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وانه‌ی ئه‌و داواكارییه‌یان كردووه‌ سوننه‌ و شیعه‌ن.

فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش بڵاوی كردۆته‌وه‌، كه‌ له‌هه‌وڵدان‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات به‌ حكوومه‌تی ئێستا بدات، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ ره‌وانه‌ی ئەنجوومەن بكه‌ن.

 

بڵند ئیبراهیم 

 



سەرچاوەى هەواڵ - kdp


Sponsored Links