هەواڵی کوردستان ئێستا

هێڤیدار ئه‌حمه‌د: دانیشتنی په‌رله‌مان ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت.. یه‌ك بڕیار ده‌بین له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك

هێڤیدار ئه‌حمه‌د: دانیشتنی په‌رله‌مان ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت.. یه‌ك بڕیار ده‌بین له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك
هێڤیدار ئه‌حمه‌د: دانیشتنی په‌رله‌مان ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت.. یه‌ك بڕیار ده‌بین له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك

2020-01-12 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هه‌ولێر-KDP.info- په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ بۆ سێ بابه‌ت كۆده‌بێته‌وه‌، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی دارایی  و ئابووریش ده‌ڵێت، بابه‌تی هه‌ره‌ گرنگی ئه‌مڕۆ بۆ پڕۆژه‌یاسای چاكسازییه‌ له‌ به‌شی دووهه‌می دانیشتنه‌كه‌.

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كاتژمێر 11ـی پێش نیوه‌ڕۆ كۆده‌بێته‌وه‌، په‌یوه‌ست به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، هێڤیدار ئه‌حمه‌د، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی كوردستان، به‌ ماڵپه‌ڕیی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان دوو به‌ش ده‌بێت به‌شی گرنگی دانیشتنه‌كه‌ ده‌نگدانه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه‌یاسای چاكسازی بۆ خانه‌نشینی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر له‌ هه‌رێمی كوردستان، و ڕووماڵی دانیشتنه‌كه‌ كراوه‌ ده‌بێت و میلله‌ت و ڕۆژنامه‌نووسان مافی خۆییانه‌ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌خۆ ببینن."

هێڤیدار، گوتیشی: " فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌موو یه‌كده‌نگن و یه‌ك بڕیاریان هه‌یه‌ له‌ نێو هۆڵی په‌رله‌مانیش به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌بێت به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ نێو پارتیش هه‌ڵوێستی جیاواز هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌موو یه‌ك بڕیار ده‌بین، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك."

ئه‌و ئه‌‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی: "ئه‌م دووبه‌شه‌ی تر كه‌ دانیشتنی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت بریتین له‌ پڕۆژه‌یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قلییه‌كان و ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌ بڕیاری رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان."

 

فایزه‌ كۆیی