هەواڵی کوردستان ئێستا

شێركۆ جه‌وده‌ت: حكومه‌ت بۆی بچێته‌ سه‌ر لێبڕینی موچه‌ زیاتر ده‌كات

شێركۆ جه‌وده‌ت: حكومه‌ت بۆی بچێته‌ سه‌ر لێبڕینی موچه‌ زیاتر ده‌كات
شێركۆ جه‌وده‌ت: حكومه‌ت بۆی بچێته‌ سه‌ر لێبڕینی موچه‌ زیاتر ده‌كات

2020-09-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەرپرسانی هەرێم ئەگەر بۆیان بچێتەسەر ئەوا لێبڕینی موچە زیاتر دەكەن و پاشەكەوت و لێبڕین لە هەرێم بوو بە نەریت.

د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ لێدوانێكیدا بە سایتی كوردیوی ڕاگەیاندووه‌: لێبرین و دەستكاریكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلای دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆتە باوەڕو ئەگەر بۆیان بچێتەسەر زیاتر لە 21% لە موچە دەبڕن.

ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌: لای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پارەش هەبێت حكومەت موچە هەر بەتەواوی ناداتە موچەخۆران و لێبڕینی موچە هەر بەردەوام دەبێت.