هەواڵی کوردستان ئێستا

نوێنەری حکوومەتی ھەرێم لە بەغدا: کێشەی ھەولێر و بەغدا لەسەر بودجەی٢٠٢٠ نەماوە

نوێنەری حکوومەتی ھەرێم لە بەغدا: کێشەی ھەولێر و بەغدا لەسەر بودجەی٢٠٢٠ نەماوە
نوێنەری حکوومەتی ھەرێم لە بەغدا: کێشەی ھەولێر و بەغدا لەسەر بودجەی٢٠٢٠ نەماوە

2019-12-07 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

حکوومەتی عێراق پرۆژەیاساکەی پەسەند کردووە

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا رای دەگەیەنێت، کێشەی پرۆژەیاسای بودجەی٢٠٢٠ لە نێوان ھەولێر بەغدا نەماوە و دەبوا لە رۆژی پێنجشەممەی ھەفتەی رابردوودا پرۆژەکە بنێردرێتە پەرلەمان.

فارس عیسا، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لەبارەی نەناردنی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ پەرلەمان گوتی: "بڕیار بوو رۆژی پێنجشەممەی ھەفتەی رابردوو پرۆژەکە بنێردرێتە پەرلەمانی عێراق، بەڵام نەنێردراوە ھۆکارەکەشی دیار نییە".

گوتیشی: "لە نێوان ھەولێر و بەغدا رێککەوتنی کۆتایی لەسەر پرۆژەکە کراوە و لە ئەنجومەنی وەزیرانیش پەسەند کراوە".

گوتیشی: "لەم نزیکانە حکوومەتی عێراق بۆ پەسەندکردن پرۆژەکە دەنێرێتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق".