فارس عیسا: عادل عه‌بدولمه‌هدی ستایشی یه‌كگوتاریی هه‌رێمی كوردستانی كرد
هه‌ولێر-KDP.info- دوای كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی به‌غدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێت، سه‌ردانی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ ستایشی یه‌كگوتاریی هه‌رێمی كوردستان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بوو بۆ عێراق و دوورخستنه‌وه‌ی له ململانێكان.
په‌یوه‌ست به‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، فارس عیسا، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق زۆر گرنگ بوو كه ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدییه بۆ هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ستبه‌كار بووه، كه له كاتێكی زۆر ناله‌بار و هه‌ستیاردا بوو، پێوست بوو پێشتریش ئه‌م سه‌ردانه‌ی بكردایه، به‌ڵام ئاڵۆزییه‌كی زۆر له عێراقدا هه‌یه، چونكه عێراق له‌م بارودۆخه به‌ده‌ر نییه به‌تایبه‌ت دوای خۆپیشاندانه‌كانی عێراق كه به دڵنیاییه‌وه عێڕاقیش كه‌وتووه‌ته نێو ململانێی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران كه له‌سه‌ر خاكی عیڕاق ڕووی دا."
نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌م باره‌یه‌وه گوتی: "سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و یه‌كگوتاری و هاوسه‌نگی له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕوون بوو، بۆیه سه‌رۆكوه‌زیران و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان كرد تا چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی به‌غدا بكرێت و ئارامی بۆ عێراق و هاووڵاتیانی بگه‌ڕێندرێته‌وه."
عیسا گوتیشی: "سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ ستایشكردنی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان بوو، كه هه‌ڵوێستێكی هاوسه‌نگیان هه‌بووه، هه‌روه‌ها بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بوو كه چۆن عێراق به‌ره‌و كه‌نارێكی ئارام و ئاقارێكی سه‌قامگیر تێپه‌ڕێنن، له‌و باره‌یه‌شه‌وه سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوون و ئاشكرایه كه له‌م بارودۆخه نیگه‌رانن و هاوكارن بۆ نه‌هێشتنی كێشه‌كان و روونیشی كرده‌وه: "داوا له عێراقیش ده‌كه‌ین سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگی هه‌بێت و لایه‌نه‌كانیش به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی عێراق له پێش به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیانه‌وه دابنێن".
فایزه كۆیی