په‌یامێكی به‌په‌له سه‌باره‌ت به‌پاشه‌كه‌وتی موچه ده‌درێته په‌رله‌مانی كوردستان
خەندان-
په‌رله‌مانتارێكی به‌غدا له‌باره‌ی چاره‌نوسی موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه، په‌یامێك ئاراسته‌ی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "په‌یوه‌ستكردنی به‌غدا به‌دانه‌وه‌ی قه‌رزی پاشه‌كه‌وت، به‌مانای فه‌وتانی موچه‌كان دێت".
غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند، داواكارم له‌په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی كوردستان به‌هیچ جۆرێك ده‌نگ به‌پرۆژه‌یاسای چاكسازی نه‌ده‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی تێدابێت چاره‌نوسی موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم په‌یوه‌ستی حكومه‌تی عێراق بكرێت".
وتیشی:"حكومه‌تی عێراق ئاگاداری قه‌رزی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نییه‌و خۆی قه‌رزاره بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌رێم بیه‌وێت به‌یاسایه‌ك ئه‌و رێكبخات كه له‌لایه‌ن به‌غداوه قه‌رزی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدرێته‌وه، به‌دڵنایییه‌وه به‌مانای فه‌وتانی موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان دێت".
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به‌خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی كۆبوه‌وه‌و له‌ئێستاشدا كۆبونه‌وه‌كه به‌رده‌وامه، یه‌كێك لهبڕگهكانیش كردنه‌وه‌ی ژماره بانكیه‌كه كه كۆی قه‌رزه‌كانی فه‌رمانبه‌ران له‌خۆده‌گرێت، به‌وته‌ی به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانیش، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی به‌غداوه قه‌رزی پاشه‌كه‌وتی موچه بداته‌وه.
پێشتریش، شێركۆ جه‌وده‌ت په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاندبو، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 8 موچه‌ی ته‌واوو 22 پاشه‌كه‌وتكراوی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان قه‌رزاره".