دەست بەدابەشكردنی موچە دەكرێ
بەپێی رێككەوتنێكی كاتی تا كۆتایی هاتنیئەمساڵ ، حكومەتی بەغدا مانگانە (320) ملیار دینار وەك مووچەی فەرمانبەرانیهەرێم رەوانە دەكات و وتەبێژیحکوومەتی هەرێمی کوردستانیشڕایگەیاند كەوا لەگەڵ ناردنی پارەكەیبەغداد لەگەڵ داهاتی ناوخۆ موچەیفەرمانبەران دابەش دەكرێت. لە (18)ـی مانگی رابردوو پێش گەشتكردنیمستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنیوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا رێككەوتنێكیسەرەتایی و كاتی تا كۆتایی ئەمسالیلەگەڵ حكومەتی هەرێم واژۆكرد بۆ ئەوەیمانگانە (320) ملیار دینار رەوانەی هەولێربكات. بەپێی رێككەوتنەكە بێت لە (18)ـی ئەممانگە وەزارەتی دارایی عێراق فەرمانیناردنی بری (320) ملیار دیناری دیكە بۆهەرێم دەردەكات و پارەكە دەخرێتە سەرهەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریحكومەتی هەرێمی كوردستان لە بانكیناوەندی عێراقی لە هەولێر. د.جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمیحکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: حكوومهتی عێراقی ٣٢٠ ملیار دیناردهنێردرێت، ئەو داهاتەشی لەبەر دەستیئێمەیە بۆ مووچهی فهرمانبهران دابینیدەکەین. بەپێی زانیاریەكان ڕۆژی 16ی مانگحكومەتی عێراق دەست بەدابەشكردنیموچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی دەكاتو ڕاستەوخۆ لە ڕۆژی 18ی مانگ وەزارەتیدارایی عێراق فەرمانی ناردنی بری (320) ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێم دەردەكات وپارەكە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتیدارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمیكوردستان و بەپێی زانیاریەكانی كوردیوڕۆژی 20ی مانگ دەست بەدابەشكردنیموچەی مانگی 4ی فەرمانبەران دەكرێت وتاوەكو سەرەتای مانگی 10 بەردەوامدەبێت.
The post دەست بەدابەشكردنی موچە دەكرێ appeared first on ئاژانسی پەیامنێر.