هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم شۆفێران بڵاو کردەوە
2019-12-07 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم شۆفێرانی سنووری پارێزگاکە بڵاو کردەوە.
هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادرەەیکدا کە وێنەیەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا رایگەیاندووە، "دوای ئەوەی شەپۆلێکی بەفرو باران رووی لە شاری سلێمانی کرد، ژمارەیەک شۆفێر سەردانی ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگاکەیان کردووە بەمەبەستی بینینی سروشتی بەفراوی ناوچەکە بە تایبەتی شاخی (ئەزمەڕ و گۆیژە)".
هەروەها ئاگاداری سەرجەم ئەو شۆفێرانە دەکات کە بەمەبەستی گەشت چوونەتە سەرشاخەکان لە ئێستادا لە شاخەکان دابەزن و ئەو شوێنانە بەجێ بهێڵن، چونکە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەگەری زۆری بەستنی ڕێگای شاخەکان هەیە و داواکارن هیچ شۆفێرێک بەمەبەستی کات بەسەربردن روو نەکەنە ئەو شوێنانە لەبەر سەلامەتی گیانیان.