هەواڵی کوردستان ئێستا

لیژنه‌ى ئه‌من وئاسایشى په‌رله‌مانى کۆبونەوەیەکی نائاسایی گرێدەدات

لیژنه‌ى ئه‌من وئاسایشى په‌رله‌مانى کۆبونەوەیەکی نائاسایی گرێدەدات
لیژنه‌ى ئه‌من وئاسایشى په‌رله‌مانى کۆبونەوەیەکی نائاسایی گرێدەدات

2019-12-07 00:00:00 - سەرچاوە: ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی

 به‌غداد-اه‌ع

 

په‌رله‌مانتار عه‌مار طوعمه‌ ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئه‌من و ئاسایشى په‌رله‌مانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌وه‌ى كه‌ سبه‌ینى یه‌ك شه‌ممه‌ لیژنه‌ى ئه‌من و ئاسایش كۆبونه‌وه‌یه‌كى نائاسایى ده‌به‌ستێت به‌مه‌به‌ستى لێكۆلێینه‌وه‌ له‌باره‌ى رووداوه‌كانى دوێنى شه‌وى گۆره‌پانى ئه‌لخه‌لانى و شه‌قامى ره‌شید.

 

طوعمه‌ له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند:" له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ فه‌رمانده‌ى ئۆپراسۆنى به‌غداد و فه‌رمانده‌ى به‌رگرى ئاسمانى و فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌غداد و فه‌رمانده‌ى فیرقه‌ى 11 ى سوپاى عێراقى ئاماده‌ ده‌بن".

 

طوعمه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد " ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ رووداوه‌كانى دوێنى شه‌وى گۆڕه‌پانى ئه‌لخلانى و شه‌قامى ره‌شید كه‌ له‌ئاكامى ئه‌و رووداوه‌ چه‌ند خۆپیشانده‌رێك شه‌هید بوون ".