هەواڵی کوردستان ئێستا

ئومێد سەباح: گفتوگۆکانی ھەولێر و بەغدا دەست پێدەکەنەوە

ئومێد سەباح: گفتوگۆکانی ھەولێر و بەغدا دەست پێدەکەنەوە
ئومێد سەباح: گفتوگۆکانی ھەولێر و بەغدا دەست پێدەکەنەوە

2020-01-13 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، گفتوگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغدا دەست پێدەکەنەوە.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاندووە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە دەست بە گفتوگۆکان لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، بکرێتەوە.

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەش کرد، کە مەسرور بارزانی  هەروەها داوای لە عادل عەبدولمەهدی کرد رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان هەردوو حکوومەت، واژۆ بکرێت.