هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆز جەیمس جێفری دەکات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆز جەیمس جێفری دەکات
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆز جەیمس جێفری دەکات

2019-12-07 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٩/١٢/٧ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆز جەیمس جێفری نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا و ناوچەکە کرایەوە. جەخت لە بەردەوامبوونی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق کرا. باڵیۆز جەیمس جێفری
پابەندبوونی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای بە پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستان و پشتگیریکردنی پێشمەرگە دووپات کردەوە. سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد لە بەرامبەر دووپاتکردنەوەی پشتگیریی لە هەرێمی کوردستان و ئاماژەی بەوەدا، کە داعش هێشتاش هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی عێراق و هەماهەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زۆر گرنگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی رێکخراوە تیرۆریستەکان.