هەواڵی کوردستان ئێستا

هاتوچۆی سلێمانی هۆشداریی دەداتە شۆفێران لە چونیان بۆ شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ

هاتوچۆی سلێمانی هۆشداریی دەداتە شۆفێران لە چونیان بۆ شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ
هاتوچۆی سلێمانی هۆشداریی دەداتە شۆفێران لە چونیان بۆ شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ

2019-12-07 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەک ئاراستەی سەرجەم شۆفێرانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكات و داوایان لێدەكات رونەكەنە گۆیژەو ئەزمەڕ.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،"دوای ئەوەی شەپۆلێکی بەفرو باران روی لە شاری سلێمانی کرد، ژمارەیەک شۆفێر سەردانی ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگاکەیان کردوە بەمەبەستی بینینی سروشتی بەفراوی ناوچەکە بە تایبەتی شاخی (ئەزمەڕ و گۆیژە)."

لەراگەیەندراوەكەدا،"بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو شۆفێرانە دەکات کە بەمەبەستی گەشت چونەتە سەرشاخەکان لە ئێستادا لە شاخەکان دابەزن و ئەو شوێنانە بەجێ بهێڵن چونکە لە چەند کاتژمێری داهاتودا ئەگەری زۆری بەستنی ڕێگای شاخەکان هەیەو داواکارین هیچ شۆفێرێک بەمەبەستی کات بەسەربردن رو نەکەنە ئەو شوێنانە لەبەر سەلامەتی گیانیان."

xendan.blob.core.windows.net/root/root/images/14712201980266059_2675527949189840_7731985840645079040_n