هەواڵی کوردستان ئێستا

ساڵی نوێی خوێندن به‌ شێوه‌ی ئاوێته‌ له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستپێده‌كات

ساڵی نوێی خوێندن به‌ شێوه‌ی ئاوێته‌ له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستپێده‌كات
ساڵی نوێی خوێندن به‌ شێوه‌ی ئاوێته‌ له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستپێده‌كات

2020-09-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، زانکۆکان بەپێی گونجان لە ٢٠ی ئەیلوول بۆ چواری تشرینی یەکەم، ساڵی نوێی خوێندن دەست پێ دەکەن.

زانکۆی هەڵەبجە بڕیاریداوە لە چواری تشرینی یەکەمدا، دەست بکات بە ساڵی نوێی خوێندن لە بەکالۆریس بەشێوەی ئاوێتە و بە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان.

لەمبارەیەوە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، مهاباد کامل عەبدوڵڵا رایگەیاند کە خوێندن لە زانکۆکەیاندا بەشێوەی ئاوێتە دەبێت و تەنها بەشە پراکتیکیەکان لەنێو هۆڵەکانی کەمپی زانکۆدا دەخوێندرێن، ئەوانەشی تایبەتن بە تیۆریی، ئەوا بەشێوەی ئۆنلاین یان ئەلیکترۆنی دەخوێندرێن.

مهاباد کامل عەبدوڵڵا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: 'لەئێستادا مامۆستاکانمان لە خولێکی تایبەتدان، بۆ ئەوەی بە باشی خۆیان بگونجێنن لەگەڵ سیستەمی نوێی خوێندندا کە خوێندنی ئۆنلاینە، ئەمە لەکاتێکدا مامۆستاکان لە وەرزی هاویندا، بەشداریان لە دوو خولدا کردووە بۆ مەشق و راهێنان لەسەر چۆنیەتی وانە گوتنەوەی ئۆنلاین کە خولەکان بەهاوکاری دەزگای مرۆیی مام و رێکخراویی ئایەڵس کراونەتەوە و لە خولی ئێستادا، بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت کە لە سێی ئەیلوولەوە بەردەوامە"