هەواڵی کوردستان ئێستا

لەژێر پەردەی خۆشەویستیدابەهۆی ئەوەی دەستدرێژی دەكاتە سەر فێرخوازێكی، مامۆستایەكی زانكۆ لە كارەكەی دوردەخرێتەوە

لەژێر پەردەی خۆشەویستیدابەهۆی ئەوەی دەستدرێژی دەكاتە سەر فێرخوازێكی، مامۆستایەكی زانكۆ لە كارەكەی دوردەخرێتەوە
لەژێر پەردەی خۆشەویستیدابەهۆی ئەوەی دەستدرێژی دەكاتە سەر فێرخوازێكی، مامۆستایەكی زانكۆ لە كارەكەی دوردەخرێتەوە

2020-01-13 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

بەهۆی ئەوەی دەستدرێژی سێكسی كردوەتە سەر خوێندكارێكی خۆی، دادگای باڵای ئیداری میسر بە بڕیارێك مامۆستای یەكێك لە زانكۆكانی ئەو وڵاتەی لە كارەكەی دورخستەوە.

دانیشتنە دادگاییەكان سەبارەت بە دۆسیەی فێركار و فێرخوازی زانكۆیەكی میسڕ، بە سەرۆكایەتی هەریەك لە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی دەوڵەت و ژمارەیەك پەرلەمانتار بەڕێوەچو، كە پاش ئەوەی تۆمەتبار بە ئەنجامدانی دەستدرێژی بۆ سەر فێرخوازێكی خۆی دانینا بە تاوانەكەیدا و لە ئەنجامدا لە بڕیاردرا بە دورخستنەوەی لە كارەكەی.

كچەكەی فریوداوە و پاش ئەوەی دەستدرێژی سێكسی كردوەتە سەر، فێرخوازەكە دوگیان بوە

دایكی ئەو فێرخوازەی بوەتە قوربانی روداوەكە لەمیانی دانیشتنەكانی دادگادا ئاماژەی بەوەكردوە "ئەو مامۆستایە ماڵی لە یەكەیەكی نیشتەجێبوندا بوە و هەرلەوێشدا وانەی تایبەتی بە فێرخوازان وتوەتەوە و كچەكەی یەكێك بوە لەو فێرخوازانە، بەڵام دواتر لەژێر ناوی خۆشەویستی و هاوسەرگیری و بردنە دەرەوەی وڵاتدا، كچەكەی فریوداوە و پاش ئەوەی دەستدرێژی سێكسی كردوەتە سەر، فێرخوازەكە دوگیان بوە و ناچاربوە خۆی كۆرپەلەكەی لەناوببات".

بەپێی زانیارییەكانی پەڕاوی دۆسیەكە، تۆمەتبارەكە ئەندامی شاندی فێركاریی زانكۆ بوە و پاش ئەوەی چەند وانەیەكی قوربانییەكە لەلایەن تۆمەتبارەوە وتراوەتەوە، پەیوەندییەكەیان گوازراوەتەوە بۆ دەرەوەی زانكۆ لە كاتێكدا لەنێو ماڵەكەی خۆی وانەی تایبەتی پێوتوەتەوە و سەرەنجام بێ رەزامەندی فێرخوازەكەی، دەستدرێژی كردوەتە سەری.

پێشتر هەمان فێركار لە لایەن فێرخوازێكی دیكەی كچەوە سكاڵای لەسەر تۆماركراوە

یەكێك لە فێركارەكانی زانكۆ كە وەك شایەتحاڵ وتەی لێوەرگیراوە باسی لەوەكردوە "هەستی بەو پەیوەندییە كردوە كە لەنێوان تۆمەتبار و فێرخوازەكەدا هەیە و هەوڵیداوە لێكیان جودا بكاتەوە، بەڵام فێرخوازەكە بەهۆی ئەوەی وانەی تایبەتی هەبوە لای تۆمەتبار، هەمیشە دودڵ بوە"، ئاماژەی بەوەشكردوە "پێشتر هەمان فێركار لە لایەن فێرخوازێكی دیكەی كچەوە سكاڵای لەسەر تۆماركراوە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دەستدرێژیكردنەسەری لە ئۆفیسەكەی خۆیدا".

لە وتەكانی دایكی كچەكەشدا هاتوە "پاش ئەوەی تۆمەتبار بەزۆر دەستدرێژی كردوەتەسەری، كچەكەی دوگیان بوە و لەپێناو ئەوەی ئاشكرانەبێت حودی خۆی هەوڵیداوە كۆرپەلەكەی لەناوببات"، راپۆرتە پزیشكییەكانیش رایانگەیاندوە "لەكاتی پشكنیندا دەركەوتوە ئەو كچە توشی خوێنبەربونی رەحم بوە و دوگیانییەكەی پێیناوەتە دوەم مانگییەوە، پزیشكانیش لە نەخۆشخانە بە تەواوی بێهۆشیانكردوە و پاشان نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامداوە".

دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و پێی وتوە كە هاوسەرگیری لەگەڵدا ئەنجامدەدات بۆ قەرەبوكردنەوە تاوانەكەی

یەكێكی دیكە لە فێركارانی هەمان زانكۆ دانیشتوی هەمان باڵەخانەیە كە تۆمەتباری لێ دەژی و لەمیانی وتەكانیدا بۆ دادگا وەك شایەتحاڵێك رایگەیاندوە "كاتێك لە مزگەوت هاتوەتەوە بۆ ماڵەوە، ژنێكی بەدیكردوە كە هاوار بەسەر تۆمەتباردا دەكات و تۆمەتباریكردوە بە ئەنجامداانی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر كیژەكەی و بەهۆیەوە دوگیان بوە، كاتێكیش بۆ باسكردنی بابەتەكە چونەتە ماڵی تۆمەتبار، دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و پێی وتوە كە هاوسەرگیری لەگەڵدا ئەنجامدەدات بۆ قەرەبوكردنەوە تاوانەكەی".

هەر لە دادگا، تۆمەتبار بە دروستی دانیناوە بە تاوانەكەیدا و رایگەیاندوە "پەیوەندییەكەیان لە زانكۆ بوەتە هۆی دروستبونی قسەوقسەڵۆكی زانكۆ، دواتریش لە ماڵەكەی خۆی كە بۆ وتنەوەی وانەی تایبەت بەكاری هێناوە، بێویستی فیرخوازەكەی دەستدرێژی كردوەتەسەری و پاش ئەوەی دوگیان بوە پەیمانی پێداوە گەر كۆرپەلەكەی لەناوببات، هاوسەرگیری لەگەڵدا ئەنجامدەدات".

لەكۆتاییدا، دادگا رایگەیاند "پاش دانپێدانانەكان و كۆكردنەوەی تەواوی بەڵگەكان بەهۆی سنورداربونی دەسەڵاتەكانی لە سەپاندنی سزا بەسەر تۆمەتباردا و بەپێی بڕگەی 110 لە یاسای رێكخستنەوەی زانكۆكان و بڕگەی 103 هەمان یاسا، بریاردرا بە لەكاردورخستنەوەی تۆمەتبار".

لە سەرتاسەری جیهاندا، دەستدرێژی سێكسی تاوانێكە كە رۆژانە ئەنجامدەدرێت و رێژەی هەرە زرینەی قوربانییەكانی ئەو تاوانەش رەگەزی مێ-یە، كە سەرلەنوێ پاش تاوانەكە دەبنەوە قوربانی ئەو كەلتور و بەندانەی كۆمەڵگەكانیان بۆیان دیاریكردون.

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست-یش یەكێكە لەو ناوچانەی زۆرترینجار خانمان تێیدا دەبنە قوربانی كەلتور و بۆچونە سەپێندراوەكانی تایبەت بە بابەتە هەستیارەكانی پەیوەست بە جێندەر و بەهۆی دیارینەكردنی یاسایەكی جێگیر بۆ بەسزاگەیاندنی تۆمەتبارانی دۆسیەكانی دەستدرێژی سێكسی، هەمیشە رەگەزی مێ دەبێتە قوربانیی یەكەم و كۆتایی و لە زۆرینەی دۆسیەكانیشدا تۆمەتبار یان دوبارە وەك خاوەنی قوربانییەكە سزای دراوە، یاخود پاش مەرگی قوربانیەكە بەردەوامیداوە بە ژیانی ئاسایی خۆی.