لێدوانێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
هەولێر-KDP.info- به‌ڕێز حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌میندارى گشتیى حیزبوڵڵاى لوبنانى له وتارێکدا دوور لە شێواز و ئەتەکێتی سیاسى، به شێوەیەکی نەشیاو ده‌رهه‌ق به سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى و قوربانیدان و قارەمانیه‌تیی پێشمەرگە، قسەی کردووە. جێگه‌ى داخه کەسێکی وەک به‌ڕێز نەسروڵڵا بەبێ ڕەچاوکردنی ڕۆڵی مێژووییانەی سەرۆک بارزانی لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمە دیکتاتۆرییەکان و ڕۆڵی مەیدانیانەی لە تێکشکاندنی داعشدا، بەو شێوەیە هەستی گەلی کوردستان بریندار بکات.
سەرۆک بارزانی هه‌موو ته‌مه‌نى خۆى لە بەرەنگاربوونەوەی ستەم و ستەمکاران و له‌پێناو ئازادیى گه‌له‌كه‌یدا به‌خشیوه، لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعشیشدا وەک فەرماندەی هێزی پێشمەرگە بە شێوەیەکی ڕاسته‌وخۆى مەیدانی و لەگەڵ هێزی پێشمەرگە لە سەنگەردا، ڕۆڵێکی قارەمانانەی نواند کە هەموو گەلی کوردستان و زۆر لە سەرکردەکانی جیهان بۆ ئازایەتیی پێشمەرگە و جه‌نابى سه‌رۆك، شایه‌تییان دا.
گه‌لى كوردستان هه‌میشه به هاوكارییه‌كانى دۆستانى ده‌زانێت و سوپاسى هه‌موو ئه‌وانه ده‌كات كه له شه‌ڕى دژى داعشدا یارمه‌تیى هه‌رێمى كوردستانیان داوه، به ڕێزه‌وه له‌و پشتگیرییه‌ى ئه‌وان ده‌ڕوانێت و قه‌ت له‌بیرى ناكات.
گه‌لى كوردستان و پێشمەرگە زیاتر لە سەدەیه‌كە بەرەنگاری گەورەترین و دڕاندانەترین هێرشی قڕکاری بوونەتەوه، له شه‌ڕى داعشیشدا هەرێمی کوردستانیان پاراست و بەشدار بوون لە پاراستن و ڕزگارکردنی زۆر شوێنی دیکەی عێراق، ئەمڕۆش پاراستنی ئاشتی و پێکەوەژیان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بە ئه‌ركى هەرە لەپێشی خۆیان دەبینن، له كاتێكدا دۆخى ناوچه‌كه وا ده‌خوازێت هه‌موومان كار بۆ ئارامكردنه‌وه و گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى بكه‌ین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
13/1/2020