حكومه‌تى كازمی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ی ئه‌مساڵ جێگیر كرد
دیجیتاڵ میدیای سپێده
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی سێ مانگی ئه‌مساڵ (2020)ه‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت:عێراق به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی له پرۆژه‌یاساكه جێگیر كردووه.
به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به میدیاكانی نزیك له پارتی راگه‌یاندووه،"حكوومه‌تی عێراق پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق به به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه بۆ سێ مانگی داهاتووی ئه‌مساڵی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،" هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاساكه كۆ ده‌بێته‌وه".
پێشتریش دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا راگه‌یاندبوو،" " ئه‌م یاسایه‌ی ئێستا نابێته یاسایه‌كی بودجه‌ی ته‌واو، ته‌نها بۆ به‌رێكردنی كاروباری وڵاته، هه‌روه‌ك یاسای قه‌رزه‌كه كه ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی پێشووی تێپه‌راند".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو" به‌غدا پێویسته مانگانه پاره بۆ هه‌رێم بنێرێت كه بره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به رێككه‌وتنی هه‌ردوولاوه هه‌یه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق له رووی ده‌ستووریه‌وه پێویسته برێك پاره بنێرێت بۆ پشتیوانی هه‌رێم له بابه‌تی مووچه و به‌رێوه‌بردنی هه‌رێمه‌وه".