پڕۆسەی دامه‌زراندنه‌كه‌ی كه‌ركوك راگیرا
خەندان-
دوای دروستبونی ناڕه‌زایه‌تی و هه‌وڵی په‌رله‌مانتاران، دامه‌زراندنه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك راگیرا‌و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئه‌و پارێزگایەش لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی دامه‌زراندنه‌كه ده‌كات.
رێبوار ته‌ها، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، "له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دەستەی ده‌ستپاكی عێراقه‌وه، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كه‌ركوك راسپێردران تا دۆسیەی لێكۆڵینه‌وه بۆ دامه‌زراندنه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك بكه‌نه‌وه و رێكاره یاساییه‌كان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه".
هەفتەی رابردو ناوی ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای كه‌ركوك بڵاوكرایه‌وه، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تی كورد‌و توركمانی لێكه‌وته‌وه‌و رایانگه‌یاند، "ناهاوسه‌نگیه‌كی زۆر هه‌یه‌و به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دامهزراندهكه بۆ پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی قۆرخكراوه‌و رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌ده‌رچوانی كورد‌و توركمان دامه‌زراون".
پێشتر، جمال شكور، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندبو، "هه‌مو هه‌وڵێكمان خستوەتهگهڕ بۆ چاره‌سه‌ركردن و پێداچونه‌وه به‌دامه‌زراندنی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندیمان به‌ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌هه‌ریه‌ك له‌پارێزگاكانی كه‌ركوك و به‌غدا كردوه".