له كه‌ركوك دووباره مزگه‌وته‌كان به‌ڕووی نوێژخوێناندا كرانه‌وه
2020-09-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
مزگه‌وته‌كانی كه‌ركووك كه به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)وه له ١٦ی ئاداری رابردووه‌وه داخرابوون، سه‌رله‌نوێ كرانه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌قفی سوننه له كه‌ركووك رایگه‌یاند كه له‌مڕۆوه مزگه‌وته‌كانی سه‌ربه وه‌قفه‌كه ده‌كرێنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌قفی سوننه له كه‌ركووك له راگه‌یه‌نراوێکدا سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له مزگه‌وته‌كاندا، رێوشوێنه‌كانی خۆپاراستن له تووشبوون به كۆرۆنا ره‌چاو ده‌كرێن.
پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی نوور باشووری كه‌ركووك، ئه‌حمه‌د خورشید به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه زۆر خۆشحاڵن به‌وه‌ی جارێكی دیكه ده‌رگای مزگه‌وته‌كان ده‌كرێنه‌وه.