كاره‌بای هه‌ولێر ئاگاداریه‌ك له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كانی سه‌رپێچی بۆ هاوڵاتیان بڵاوده‌كاته‌وه
خەندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر دو ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه كه به‌سه‌رپێچی كاره‌بایان ڕاكێشاوه‌و هۆشداریشده‌دات، له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیه‌كانیان چاك نه‌كه‌نه‌وه، سزای مادی توند ده‌درێن.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر دو كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕو،"ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه كه پێوه‌ری كاره‌بایان بپشكنن و ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كێك له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌یان هه‌بو سه‌ردانی فرۆشیاری وزه‌ی دو بكه‌ن كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی مامۆستایان نزیكه (40 مه‌تری- ترافیك لایتی له‌نگه) به‌مه‌به‌ستی لابردنی حاڵه‌ته‌كانیان".
كاره‌بای هه‌ولێر دو ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو،"له‌ماوه‌ی 1-12-2019 تا 1-1-2020 ئه‌گه‌ر سه‌ردانی شوێنی ناوبراو بكه‌ن له‌سزاو پێبژاردن (غه‌رامه) ده‌به‌خشرێن، به‌پێچه‌وانه‌وه دوای ئه‌و ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی بڕینی سه‌رپێچییه‌كانی سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با ده‌ست پێده‌كات و هه‌ریه‌كێك له‌م حاڵه‌تانه له‌پێوه‌ره‌كانیان ببیندرێت له‌لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه كاره‌باكه‌ی ده‌بڕدرێت و ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر وه‌رده‌گیرێت و سزای مادی توند ده‌درێت.
حاڵه‌ته‌كانیشی بۆ هاوڵاتیان ڕونكردۆته‌وه‌و ڕونكردۆته‌وه‌و ئه‌وه‌یخسته‌ڕو.
1-پێوه‌ری كاره‌بای ده‌ستكاری كرابێت یان جامه‌كه‌ی شكابێت یان دو مۆره‌كه‌ی ده‌ستكاری كرابێت
2-بێ پێوه‌ر كاره‌بای ڕاكێشابێت
3- كاره‌بای له‌ژێر پێوه‌ر ڕاكێشابێت.