هەواڵی کوردستان ئێستا

ئاراس حه‌سۆ میرخان: له‌گه‌ڵ به‌غدا گرفته‌كانمان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ڕۆیشتوون

ئاراس حه‌سۆ میرخان: له‌گه‌ڵ به‌غدا گرفته‌كانمان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ڕۆیشتوون
ئاراس حه‌سۆ میرخان: له‌گه‌ڵ به‌غدا گرفته‌كانمان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ڕۆیشتوون

2020-01-14 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له‌ گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات و زانیاری ده‌خاته ‌ڕوو.

ئاراس حه‌سۆ میرخان, بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا ڕانه‌وه‌ستاون، كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌غدا خۆی گرفتی هه‌یه و‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕاوه‌ستاوه کە‌ گرفت له ‌به‌غدایه‌ و ئه‌وه‌ی مایه‌ی خوشحاڵییه‌ له‌سه‌ر پرسه‌ جیاوازه‌كان ئێمه‌ گرفته‌كانمان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر و ڕێككه‌وتن ڕۆیشتوون".

گوتیشی: "به‌غدا یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه‌ كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌مێنێته‌وه‌، یان نا، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ یه‌كلا كراوه،‌ زۆر پرسی دیكه‌ هه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت".

له‌باره‌ی پرسی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقەوە، میرخان ده‌ڵێ: "عادل عەبدولمه‌هدی هۆكار و ته‌ره‌ف نه‌بووه‌ له‌و گرفتانه‌، ئێستاش بۆچوونێك هه‌یه‌، كه‌ دووباره‌ ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆكوه‌زیران، ئێمه‌ له‌و بارەیە‌وه‌ گرفتمان نییه،‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ پرسێكه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ ناوماڵی شیعه‌وه‌ هه‌یه‌."

ڕایشیگه‌یاند: "تا ئه‌وكاته‌ی پڕۆژه‌بودجه‌ی 2020 ده‌چێته‌ په‌رله‌مان، بودجه‌ی كوردستان به‌پێی ڕێككه‌وتنی 2019 دێته‌ كوردستان."

کارزان هەورامی