هەواڵی کوردستان ئێستا

16 رێكخراو نامەیەكی هۆشداری ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان دەكەن

16 رێكخراو نامەیەكی هۆشداری ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان دەكەن
16 رێكخراو نامەیەكی هۆشداری ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان دەكەن

2020-01-14 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان- 

16 رێكخراوی تایبەت بە پرسەكانی شەهیدان و ئەنفال و جینۆساید، لە نامەیەكدا هۆشداری دەدەنە پەرلەمانی كوردستان و رایدەگەیەنن،"دەستبردن بۆ موچەی شەهیدان و کەسوکاری ئەنفالکراوان لە ژێر هەر ناونیشانێک بێت هێلی سورە"

پەرلەمانی کوردستان یاسای ئیمتیازی شەهیدان تێکەڵی پرسی چاکسازی نەکات

لەو نامەیەدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان ئەو رێكخراوانە نوسیویانە،"ئێمە وەک کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان وێڕای دەستخۆشیمان لەو هەنگاوانەی کە دەنرێن بۆ پاککردنەوەی لیستی شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەڵام نیگەرانین لەوەی کە لە بەشی دوەمی یاسای چاکسازی لە ماددەی دوەم و خاڵی سێیەم هاتوە: لە کاتی مردن یان بڕینی مافی دارایی سەرجەم میراتگرانی شەهیدان یان ئەنفالکراوان و قوربانیانی جینۆساید کە بۆ لەمەودوا بە گوێرەی یاسای خانەنشینی بەرکار ئەو میراتگریە دەستنیشان دەکرێت، ئەو مافە داراییە کۆتایی پێدیت و ناگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە."

بڕینی موچەی شەهیدان و ئەنفالکراوان لای ئیمە هێلی سورە و قبولی ناکەین

لە داواكارییەكەیاندا ئەوەشخراوەتەرو،"ئەو ماددەیە پێچەوانەی یاسایی ژمارە(9)ى ماف و ئیمتیازی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانە کە لە ساڵی 2007 دەرچوە  و یاسای هەموراکراوی ژمارە(7)ى ساڵی 2013 یە، وە بە جێبەجیکردنی هەزاران خیزان لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان موچەکانیان دەبڕدرێت"

ئەو رێكخراوانە دەشڵێن،"پەرلەمانی کوردستان یاسای ئیمتیازی شەهیدان تێکەڵی پرسی چاکسازی نەکات. نابێت ئەو بڕگەیە لە یاسایی چاکسازی دەنگی بۆ بدرێت. دواجار دەڵێین بڕینی موچەی شەهیدان و ئەنفالکراوان لای ئیمە هێلی سورە و قبولی ناکەین."

دەقی نامەكە:

دەستبردن بۆ مووچەی شەهیدان و کەسوکاری ئەنفالکراوان لە ژێر هەر ناونیشانێک بێت هێلی سوورە

ئێمە وەک کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان وێڕای دەستخۆشیمان لەو هەنگاوانەی کە دەنرێن بۆ پاککردنەوەی لیستی شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەڵام نیگەرانین لەوەی کە لە بەشی دووەمی یاسای چاکسازی لە ماددەی دووەم و خاڵی سێیەم هاتووە:

لە کاتی مردن یان بڕینی مافی دارایی سەرجەم میراتگرانی شەهیدان یان ئەنفالکراوان و قوربانیانی جینۆساید کە بۆ لەمەودوا بە گویرەی یاسای خانەنیشینی بەرکار ئەو میراتگریە دەستنیشان دەکرێت، ئەو مافە داراییە کۆتایی پێدیت و ناگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە.
ئەو ماددەیە پیچەوانەی یاسایی ژمارە(٩)ى ماف و ئیمتیازی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون کە لە ساڵی ٢٠٠٧ دەرچووە  و یاسای هەموراکراوی ژمارە(٧)ى ساڵی ٢٠١٣ یە، وە بە جێبەجیکردنی هەزاران خیزان لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان مووچەکانیان دەبڕدرێت، بۆیە ئێمە لەو رێکخراو و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان کە لە خوارەوە ناومان هاتووە داواکاری:
-پەرلەمانی کوردستان یاسایی ئیمتیازی شەهیدان تێکەڵی پرسی چاکسازی نەکات.
- نابێت ئەو بڕگەیە لە یاسایی چاکسازی دەنگی بۆ بدرێت.
دواجار دەڵێین بڕینی مووچەی شەهیدان و ئەنفالکراوان لای ئیمە هێلی سورە و قەبوولی ناکەین. 
1-رێكخراوی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە
2-  كوردستان بێجینۆساید
3- رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال
4-تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی
5-  تۆڕی ئایكان بۆ نەهێشتنی چەكی ناوكی
6- رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ
7- هەڵمەتی دادپەروەری
8- رێكخراوی چاودێری كوردۆساید- چاك  كوردستان
9- رێكخراوی مانەوە بۆ شەهید و ئەنفال
10-رێكخراوی چاوی ئەنفال
11-رێكخراوی چواردەی چوار
12-رێكخراوی شەهیدانی سەنگەر
13- رێكخراوی ناسنامە
14-كۆمەڵەی داكۆكی كار لە پرسی ئەنفال
15-رێكخراوی زیندانیانی ئەنفال لە گەرمیان
16-رێكخراوی كازی بۆ پرسی جینوسایدی كورد