هەواڵی کوردستان ئێستا

ئاگادارییه‌ك له‌ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێره‌وه‌

ئاگادارییه‌ك له‌ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێره‌وه‌
ئاگادارییه‌ك له‌ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێره‌وه‌

2020-09-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە، دەوامی بەشی مۆڵەتی فەرمانگەکەیان لە جیاتی کاتژمێر ٦، تاوەکو کاتژمێر ٤ی ئێوارە دەبێت.

لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگه‌یاندووه‌، سەرجەم شوفێران و هاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە، کە دەکاتە ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٠، دەوامی بەشی مۆڵەتی هاتوچۆی هەولێر تاکو کاتژمێر ٤ی سەر لە ئێوارە دەبێت، لە جیاتی کاتژمێر ٦ی ئێوارە.

دەشڵێت، ئەم کەمکردنەوەی کاتی دەوامەش لەبەر گۆڕانی وەرز و کەمبوونەوەی ئەو لۆدەیە کە پێشتر لە بەشی مۆڵەتی هاتوچۆ هەبووە.