هەواڵی کوردستان ئێستا

بەیاننامەیەك لە سەرۆك كۆماری عیراقەوە

بەیاننامەیەك لە سەرۆك كۆماری عیراقەوە
بەیاننامەیەك لە سەرۆك كۆماری عیراقەوە

2019-12-07 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق رایدەگەیەنێت : بە خەمێكی قوڵەوە و بە ووردی لە رێكارەكانی دۆسیەیی پەلامارە تاوانكارییەكەی دوێنی ئێوارەی هەینی 6ی دیسەمبەر دەروانێت وچاودێری دەكات بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت كە دەستدرێژی تاقمە تاوانكار و ئەوانەی لە دەرەوەی یاسان بوە هۆی ئەوەی ژمارەیەك شەهید و بریندار لە ڕیزی ناڕەزاییە جەماوەرییەكان بكەوێتەوە. سەرۆك كۆمار جارێكی تر تەئكید دەكاتەوە لە سەر داوای رەوای هەر هاووڵاتییەك كە لە ڕێگەی نارەزایی و خۆپیشاندانی ئاشتیانەوە دەنگی خۆی بەرزدەكاتەوە و رێگری لە دژی هەر جۆرە كاردانەوەیەكی چەكداری و توندوتیژییە دژ بە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز. دوپاتیشی دەكاتەوە، بەرپرسیارییەتی دەزگاكانی ئاسایشی دەوڵەت بەدەر لە پارێزگاریكردن لە خۆپێشاندەرانی ئاشتی خواز و موڵكی گشتی و تایبەت و پارێزگاریكردن لە گیانی ھاووڵاتیانی عێراق بریتیە لە دەستگیركردن و راوەدونانی تاوانكارانی دەرەوەی یاسا و راپێچكردنیان بۆ بەردەم دادگایەكی دادپەروەرانە كە تیایدا ئەو سزا توندە وەربگرن كە شایستەیانە. سەرۆك كۆمار داوا لە هەموو لایەك دەكات كە رێز لە ویستی ئاشتیانەی خۆپیشاندران بگرن كە داوای چاكسازی و پێكەوەیی كۆمەڵایەتی و هەماهەنگی نێوان هاووڵاتیان و دەزگا ئەمنییەكان دەكەن و لەسەر دەوڵەتیش پێویستە پارێزگاری لە ئاسایشی گشتی بكات و رووبەرووی ئەوانە ببێتەوە كە لە دەرەوەی یاسان. سەرۆك كۆمار بە خەمێكی قوڵەوە سەرەخۆشی لە كەس و كاری تەواوی شەهیدان دەكات و هیوای زوو چاك بوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازێت. سەرۆك كۆمار تەئكیدیش دەكاتەوە لەسەر سوربوون بۆ یەكڕیزی گەلی عێراق لەم دۆخە ناسكەدا لە پێناو پارێزگاریكردن لە ئاسایشی نیشتمان و مافی هاووڵاتیان، هەروەها جەختیش دەكاتەوە لەسەر ئەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكان چاودێری و بەدواداچونی ورد بكەن بۆ ئەوەی دادپەروەری بەدی بێت و ئاشتی مەدەنی پارێزرا و بێت و زامنی ئازادی و دادپەروەری و پەیوەست بوون بە یاساش بكرێت. …