هەواڵی کوردستان ئێستا

زانكۆی سلێمانی، واده‌ى دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاند

زانكۆی سلێمانی، واده‌ى دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاند
زانكۆی سلێمانی، واده‌ى دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاند

2020-09-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

زانكۆی سلێمانی یەكەم رۆژی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاندو دەشڵێت: سەرەتا بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەبێت و دواتر بەشێوەی ئاوێتە دەبێت.

لە راگەیەنراوێكدا زانكۆی سلێمانی رایگەیاند: پشت بەست بەبڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بەڕەچاوكردنی پەتای كۆرۆنا و پاراستنی تەندروستی خوێندكاران و دابینكردنی پێداویستی بەشە ناوخۆییەكان.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌: پاش جەختكردنەوە لەسەر شێوازی خوێندنی ئاوێتە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١)، بڕیاریدا كە رۆژی (یەك شەممە) رێكەوتی (٤-١٠-٢٠٢٠) یەكەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن بێت بۆ خوێندنی بەكالۆریۆس لە زانكۆكەمان، كە بەشێوازی خوێندنی ئەلیكترۆنی دەبێت بۆ ماوەی ٦ ھەفتە، پاشان دواتر بەپێی تایبەتمەندی وانە و كۆلێجەكان خوێندن بەشێوازی (ئاوێتە) بەردەوامی پێدەدرێت.

زانكۆی سلێمانی ئەوەشی خستۆتەڕوو: ھەر بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن لەسەرجەم خوێندكاران ومامۆستایان وفەرمانبەرانی زانكۆ دەكەین، بەھیوای سەركەوتن وتەندروستی بۆ ھەموو لایەك.