هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەنجومەنی زانكۆی سەڵاحەدین واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنی ساڵی نوێی راگه‌‌یاند

ئەنجومەنی زانكۆی سەڵاحەدین واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنی ساڵی نوێی راگه‌‌یاند
ئەنجومەنی زانكۆی سەڵاحەدین واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنی ساڵی نوێی راگه‌‌یاند

2020-09-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

دوای كۆبونەوەی ئەنجومەنی زانكۆی سەڵاحەدین بڕیاردرا كە رۆژی 4/10/2020 خوێندن بە سیستمی ئاوێتە لە ناو كەمپس و بەشێوەی ئۆنلاین دەستپێبكات.

زانكۆی سەڵاحەدین لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووه‌، لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی زانكۆ بڕیاردراوە كە خوێندن لە 4/10/2020 دەستپێدەکات، سیستەمی ئاوێتە لە دەوامکردن لە ناو کەمپس و بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجامدەدرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، "سیستەمی میوانداری، لە ئەمڕۆوە کارایە، خوێندكاران دەتوانن رێکارەکانی میوانداری بگرنە بەر بۆ گواستنەوەیان بۆ ئەو زانکۆیانەی کە لە شارەکەیان ھەیە و ھەمان بەشی خۆێندنی ھەیە بە سیستەمی میوانداری."

روونیشكراوه‌ته‌وه‌، تایبەت بە بەشە ناوخۆیی، "ھەر خوێندكارێك ھەمان بەشی خوێندنی خۆی لە شارەکەی نەبوو ئەوە بەشە ناوخۆیی پێ دەدرێت، بەڵام ئەو خوێندكارانەی لەو بەشەی لێی دەخوێنن لە شارەکەیان ھەبێت و نەچنەوە بە میوانداری، بەشەناوخۆیی پێ نادرێت، ھەر خوێندكارێك تا 35 کم لە ھەولێر دووربێت بەشەناوخۆیی پێ نادرێت بەڵام ئەگەر لە 40 كم زیاتر بو بەشەناوخۆیی پێدەدرێت."

ئەنجوومەنەكە بڕیاریدا كە بەپێی رێككارە تەندروستییەكان پرۆسەی وێنەگرتنی دەرچوانی قۆناغی چوارەمی زانكۆی سەلاحەدین ئەنجامبدرێت.

باس له‌وه‌شكراوه‌، بابەتی ئامادەنەبون یاخود نەھاتن تا ئێستا ھیچ میکانزمێک دیاری نەکراوە و بەرچاورونی تەواو نیە کە بە چ شێوەیەک ناھاتن ھەژمار بکرێ.