هاتوچۆى سلێمانى شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
2019-12-07 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
ئەمڕۆ شەممە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند” ئەو شۆفێرانەی کە بۆ سەربردنی کات چونەتە سەرشاخی ئەزمەڕ و گوێژە بێنە خوارەوە، چونکە ئەگەری بەفر بارینی زیاتر هەیە”. ئه‌مه‌ش ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌یه: دوای ئه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی به‌فرو باران رووی له شاری سلێمانی كرد، ژماره‌یه‌ك شۆفێر سه‌ردانی ناوچه شاخاوییه‌كانی سنووری پارێزگاكه‌یان كردووه به‌مه‌به‌ستی بینینی سروشتی به‌فراوی ناوچه‌كه به تایبه‌تی شاخی (ئه‌زمه‌ڕ و گۆیژه). به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و شۆفێرانه ده‌كات كه به‌مه‌به‌ستی گه‌شت چوونه‌ته سه‌رشاخه‌كان له ئێستادا له شاخه‌كان دابه‌زن و ئه‌و شوێنانه به‌جێ بهێڵن، چونكه له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا ئه‌گه‌ری زۆری به‌ستنی ڕێگای شاخه‌كان هه‌یه‌و داواكارین هیچ شۆفێرێك به‌مه‌به‌ستی كات به‌سه‌ربردن روو نه‌كاته ئه‌و شوێنانه له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانیان.