په‌رله‌مانى كوردستان دەخوازێت لە رێگەی "پلانێکی ستراتیژییەوە" رێگری لە ئەشکەنجەدان بکات
خەندان-
شاندێکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ گروپى كارى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ئه‌شكه‌نجه‌دان لە هەرێمی کوردستان کۆبوەوە و بەگوێرەی راگەیەنراوی پەرلەمان لە کۆبونەوەکەدا "پلانى ستراتیژى بۆ پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ دانراوە".
راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر میكانیزمى چاودێریكردنى پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌شكه‌نجه‌دان، شاندێکی لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ له‌گه‌ڵ گروپى كارى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ئه‌شكه‌نجه‌دان كۆبونه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا پلانى ستراتیژى بۆ پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ دانرا بۆ رێگریكردن له ئه‌شكه‌نجه‌دان
ئەوەش هاتوە، "له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا پلانى ستراتیژى بۆ پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ دانرا بۆ رێگریكردن له ئه‌شكه‌نجه‌دان و پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ و هۆشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه".
بە گوێرەی راگەیاندنی پەرلەمان له‌به‌شێكى دیکەی كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس لەوەکراوە، "هه‌ماهه‌نگیى ته‌واو و به‌رده‌وام له‌نێوان هه‌ردولا هه‌بێت بۆئه‌وه‌ى كاره‌كان به‌سه‌ركه‌وتویی بچێته پێشه‌وه له‌پێناو بنیادنانى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى هۆشیار و ته‌ندروست، هەردولاش رێککەوتون کە په‌رله‌مانى كوردستان سه‌رپه‌رشتیى كاره‌كانی پەیوەست بە مافی مرۆڤ بكات".
گروپى كارى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ئه‌شكه‌نجه‌دان لە هەرێمی کوردستان پێکهاتوە لە نوێنەرانی داواكارى گشتى، ئاسایشی هەرێم، یۆنامى، رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى، رێكخراوى هارتلاند، وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ، وەزارەتی ته‌ندروستى و ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافه‌كانى مرۆڤ.