شاندێکی باڵای قه‌ته‌ر سه‌ردانی به‌غدا و هه‌رێمی کوردستان ده‌كات
خەندان-
شاندێکی باڵای قەتەر بە سەرۆکایەتی محه‌مه‌د بن عه‌بدولره‌حمان ئال سانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەو وڵاتە سەردانی بەغدای پایتەخت و پاشان هەرێمی کوردستان دەکات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، محه‌مه‌د بن عه‌بدولره‌حمان ئال سانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر به سه‌رۆكایه‌تی شاندێک سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه، له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، شاندەکەی قه‌ته‌ر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
سه‌ردانی شاندی وەزارەتی دەرەوەی قه‌ته‌ر دوای ئه‌وه دێت، کە 12ی ئەم مانگە، تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ئەمیری دەوڵەتی قەتەر گەیشتە تارانی پایتەخت و لەگەڵ حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران و عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئەو وڵاتە کۆبوەوە.
قەتەر دەیەوێت رۆڵی نێوەندگیری بگێڕێت لە نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئێرانەوە، بەتایبەت دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە لە بەغدای پایتەخت.