یه‌كێتی ئه‌وروپا 445 ملیۆن دۆلار هاوكاری عێراق ده‌كات
یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه ده‌كاته‌وه کە بۆ بوژاندنه‌وه‌ی عێراق له‌كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوه‌یت له‌ساڵی 2018 درا,ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ هاوكاری عێراق ده‌كات.
جۆزێپ بۆریل، نوێنه‌ری باڵای سیاسه‌تی ئاسایش و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی یه‌كێتییه‌كه‌دا له‌شاری ستراسبۆرگ-ی فڕه‌نسا کە تایبه‌ت بو به بارودۆخی عێراق و ئێران، رایگه‌یاند، "پێویستە هاوكاری و پاڵپشتی به‌رده‌وامان بۆ داواكاری چاكسازی هاوڵاتیانی عێراق هه‌بێت، هاوكات له‌روانگه‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌وه ده‌بێت كاره‌كانمان جێبه‌جێبكه‌ین به‌ره‌چاوكردنی پابه‌ندبونی به‌ڵێنه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی كه له‌كۆنگره‌ی بوژاندنه‌وه‌ی عێراق له شوباتی 2018 له‌كوه‌یت خراونه‌ته‌ڕو".
یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌فای بۆ به‌ڵێنه‌كانی هه‌یه، بڕێكی دیاریكراوی خۆی كه زیاتر له 400 ملیۆن یۆرۆ هاوکاری عێراق ده‌كات
ئاماژەی بەوەشکرد، یه‌كێتی ئه‌وروپا "وه‌فای بۆ به‌ڵێنه‌كانی هه‌یه"، بڕێكی دیاریكراوی خۆی كه زیاتر له 400 ملیۆن یۆرۆ (445 ملیۆن دۆلار) ده‌كات، بۆ بنیادنان و دوباره بوژاندنه‌وه‌ی بۆ عێراق هه‌وڵه‌كانیشی ده‌خاته‌گه‌ڕ وه‌ك پشتیوانیه‌ك بۆ بواری چاكسازی و هاندانی زیادكردنی هه‌لی كار‌و لێكۆڵینه‌وه لهكهموكورتیهكان.
رۆژانی 12و 14ی شوباتی 2018 كۆنگره‌ی بونیادنان و بوژاندنه‌وه‌ی عێراق له‌كوه‌یت ئه‌نجامدرا
رۆژانی 12 و 14ی شوباتی 2018 كۆنگره‌ی بونیادنان و بوژاندنه‌وه‌ی عێراق له‌كوه‌یت ئه‌نجامدرا و تێیدا بڕیاردرا به‌سه‌رجه‌م وڵاتانی به‌شداربو به‌قه‌باره‌ی 30 ملیۆن دۆلار هاوكاری و پاڵپشتی بوژاندنه‌وه‌ی عێراق بكه‌ن.
جۆزێپ بۆریل ئاشكرایكرد، "ئێمه پابه‌ندین به‌كاركردن بۆ راگرتنی توتدوتیژیهكانی ئێستای عێراق بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چێت".