هەواڵی کوردستان ئێستا

روسیا داوا لە وڵاتانی کەنداو دەکات هاوکارییەکانی نێوانیان زیاتر بکەن

روسیا داوا لە وڵاتانی کەنداو دەکات هاوکارییەکانی نێوانیان زیاتر بکەن
روسیا داوا لە وڵاتانی کەنداو دەکات هاوکارییەکانی نێوانیان زیاتر بکەن

2020-01-15 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-      

وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، مۆسکۆ داوا لە وڵاتانی کەنداو دەکات بیر لە دۆزینەوەی رێکارێکی ئەمنی هاوبەش لەناوچەکەیان بکەنەوە.

پێشنیارمان کردوە بۆ وڵاتانی کەنداو بیر لە رێکارێکی بەکۆمەڵ بکەنەوە، بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوندا رایگەیاندوە، "پێشنیارمان کردوە بۆ وڵاتانی کەنداو بیر لە رێکارێکی بەکۆمەڵ بکەنەوە، بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە، بە بنیاتنانی متمانە لەنێوانیاندا، تا هاوکاری نێوانیان لەبواری سەربازییەوە".

گرژیی و ئاڵۆزیەکانی کەنداو لە دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە، ئەنجامدانی هێرشی موشەکی لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لەعێراق زیادیکردوە.

روسیا هەست بە نیگەرانییەکی زۆر دەکات لەبارەی ئەو روداوانەی کە لەناوچەی کەنداودا رویانداوە

 

لاڤرۆڤ باسی لەوەشکردوە، "روسیا هەست بە نیگەرانییەکی زۆر دەکات لەبارەی ئەو روداوانەی کە لەناوچەی کەنداودا رویانداوە".

پیشتریش ئێران چەندین جار پێشنازی "گەروی هورمز"ی بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەی کەنداو خستوەتەڕو رایگەیاندوە، "وڵاتانی کەنداو دەبێت خۆیان ئاسایشی ناوچەکە بپارێزن دور لە دەستتێوەردانی هێزی بیانی".