هەواڵی کوردستان ئێستا

ساڵێك بە سەر مەرگی‮ ‬پیاوێك تێپەری كە هەموو تەمەنی‮ ‬بۆ كوردستان ژیا‮!‬

ساڵێك بە سەر مەرگی‮ ‬پیاوێك تێپەری كە هەموو تەمەنی‮ ‬بۆ كوردستان ژیا‮!‬
ساڵێك بە سەر مەرگی‮ ‬پیاوێك تێپەری كە هەموو تەمەنی‮ ‬بۆ كوردستان ژیا‮!‬

2020-01-15 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


نیاز لاجانی

ئەو شەوە چواردە لە سەر پازدەی‮ ‬مانگی‮ ‬یەكی‮ ‬2019 بوو، تا درەنگانی‮ ‬شەو لە خزمەتی‮ ‬دابوم،‮ ‬زۆر كەم باسی‮ ‬مەرگی‮ ‬دەكرد،‮ ‬ئەو شەوی‮ ‬گوتی‮: ‬نیاز دەمەوێ‮ ‬بمرم‮!‬ گوتم‮: ‬نا بابە گیان ئەتوو بەهێزی‮ ‬بەرگەی‮ ‬زۆر ناخۆشیت گرتووە،‮ ‬دەیان جار مەرگت بەزاندووە‮!‬ گوتی‮: ‬باشە،‮ ‬كوڕم بڕۆ بخەوە، ئەمن دەبێ بڕۆم‮!‬ دەفكریم دەبێ مەبەستی‮ ‬لە كوێ بێ؟ گوتم‮: ‬ناچم هەتا نەخەوی‮!‬ گوتی‮: ‬وا خەوتم،‮ ‬تۆش بڕۆ‮!‬ دەوری‮ ‬سەعات‮ ‬یەك بوو،‮ ‬چوومە ژوورەكەی‮ ‬خۆم و دوو لە خزمە پێشمەرگەكان وەك هەمیشە لە لای‮ ‬بوون‮!‬ بە جەماعەتم گوت‮: ‬ئەمن دەرگام داناخەم هەر چەندە ئەو شەوی‮ ‬سارد بوو،‮ ‬بەڵام هەستێكم بۆ دروست بوو كە شتێ روودەدا‮! ‬لە قەلەقی‮ ‬و دڵەڕاوكێ نازانم خەوم لێكەوت‮ ‬یان نا؟‮! ‬سەعات‮ ‬دوو و چل دەقەی‮ ‬شەوی‮ ‬2019/1/15 ‬یەكێ لە پێشمەرگەكان بانگی‮ ‬كردم و گوتی‮ ‬كە مامۆستا وەزعی‮ ‬باش نییە‮! ‬زانیم‮…‬ بە راكردن چوومە ژوورەكەی،‮ ‬بینیم دڵی‮ ‬پیاوێكی‮ ‬تا سەر ئێسقان تێكۆشەر، یەكێ لە ماندووترین پێشمەرگەكانی‮ ‬كوردستان بۆ هەمیشە لە لێدان كەوت‮!‬ مامۆستا مەلا مەحمەد مەلا قادر لە شوباتی‮ ‬1934 لە گوندی‮ ‬بیركەپرانی‮ ‬دەشتی‮ ‬هەولێر لە خانەوادەیەكی‮ ‬كوردپەرەوەر لە دایكبووە،‮ ‬هەر لە بنەماڵەكەیاندا سێ‮ ‬مامی‮ ‬و‮ ‬چەندین خزمی‮ ‬تری‮ ‬لە شەڕی‮ ‬هۆزەكانی‮ ‬كورد و عەرەب لەو دەڤەرە شەهید بوونە‮! ‬بە هۆی‮ ‬مەلا قادری‮ ‬باوكی‮ ‬زوو ئاشنایەتی‮ ‬بە هزری‮ ‬كوردپەروەری‮ ‬دەبێ،‮ ‬لە سەرەتاكانی‮ ‬پەنجاكان پەیوەندی‮ ‬بە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانەوە دەكا، ئیتر لەوساوە بێجگە لە كورد و كوردستان هیچ شتێكی‮ ‬تری‮ ‬لا ئامانج نەبوو،‮ ‬هەموو پلە حزبیەكانی‮ ‬بە توانا و‮ ‬گیانفیدایی‮ ‬خۆی‮ ‬بڕی‮ ‬هەتا‮ ‬گەیشتە پلەی‮ ‬ئەندامی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬لە‮ ‬1972 و دواتریش ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە‮ ‬1984. ‬ 

مامۆستا مەحەمەدی‮ ‬مەلا قادر، هەموو ساتەكانی‮ ‬ژیانی،‮ ‬نزیك بە‮ ‬60 ساڵ لە كوردایەتی‮ ‬و پێشمەرگایەتیدا بەسەر برد،‮ ‬پێدەشت و‮ ‬چیاو كێو لە كوردستاندا نەماوە پێی‮ ‬ئاشنا نەبووبێ‮ ‬و دەست لە ملانێی‮ ‬لەگەڵدا نەكردبێ‮!‬ هەر لە دەشتی‮ ‬كاكی‮ ‬بەكاكی‮ ‬هەولێرەوە لە دەشتەكەی‮ ‬مێرخاسان و جوامێرانەوە،‮ ‬بەنهێنی‮ ‬لە ناو شاری‮ ‬هەولێری‮ ‬هۆلاكۆ بەزێنەوە،‮ ‬لە دەشتەكەی‮ ‬گەرمیانەوە،‮ ‬لە كەلار و كفری‮ ‬لانەی‮ ‬شێرانەوە،‮ ‬تا هەورەمانی‮ ‬سەركەشەوە، هەر لە هیران و خۆشناوەتی‮ ‬مەڵبەندی‮ ‬جوامێرانەوە تا بادینانی‮ ‬سەركەش پێ بە پێ بە سگی‮ ‬برسی‮ ‬و پڕ‮ ‬لە مەترسی‮ ‬و گیانفیدایی‮ ‬بە ورەیەكی‮ ‬پۆڵاینەوە تێكۆشاوە و خەباتی‮ ‬كردووە و قوتابییەكی‮ ‬پاك و بەوەفای‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بووە‮. ‬هەمیشەش باوەڕی‮ ‬بە تەبایی‮ ‬نێو ماڵی‮ ‬كورد و دەوڵەتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بووە‮!‬ بابە گیان با رۆحت ئارام بێ،‮ ‬تێكڕای‮ ‬كوردستانیان،‮ ‬تەنانەت ئەو بەڕێزانەی‮ ‬كە رێبازی‮ ‬فكریان لەگەڵت جیاواز بوو،‮ ‬شاهیدی‮ ‬جوامێری،‮ ‬ئازایی،‮ ‬راسگۆیی‮ ‬و دەستپاكی‮ ‬و دڵسۆزیت بۆ دەدەن‮! ‬بە شاهیدی‮ ‬ئەوان‮: ‬تۆ نموونەی‮ ‬پێوەرە جوانەكانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئازادیخوازی‮ ‬كوردستانیت‮! ‬رۆحت شاد‮… ‬ئەی‮ ‬ئەو كەسەی‮ ‬تەنیا بۆ كورد ژیای‮….‬