فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی شنگالیان کرد
خه‌ندان-
سەرچاوەیەک لە سنوری قه‌زای شنگال رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی بارەگایەکی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) کردوە.
سەرچاوەیەک لە سنوری قه‌زای شنگال بە خەندان-ی راگەیاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا بۆردومانی باره‌گایه‌كی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە)یان کردوە له‌كۆمه‌ڵگه‌ی دوگرێ له‌ناحیه‌ی سنونێ-ی سه‌ر به‌قه‌زای شنگال.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەکرد، بەهۆی ئەوەی بۆردومانەکە کۆبونەوەکەیەکی کردوەتە ئامانج و ژمارەیەک کەس لەشوێنی کۆبونەوەکە بون، پێدەچێت کوژراو و برینداری لێکەوتبێتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ئەو زانیاریەی پشتڕاستنەکردوەتەوە.
یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال ناسراو بە (یەبەشە) و یەکینەکانی ژنانی شنگال ناسراو بە (یەژەشە) به‌هێزێکی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) داده‌نرێن و لە بەشێک لە ناوچەکانی شەنگال و دەوروبەری جێگیرکراون.