هەواڵی کوردستان ئێستا

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە نێردەى تایبەتى وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا کرد

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە نێردەى تایبەتى وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا کرد
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە نێردەى تایبەتى وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا کرد

2020-01-15 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


ھەولێر-KDP.info- سەرۆک نێچیرڤان بارزانى جەختى لە هەڵوێست و هەوڵەکانى هەرێمى کوردستان بۆ هێورکردنەوەى دۆخەکە و پاراستنى ئارامى و سەقامگیرى کردەوە و ڕایگەیاند: نامانەوێ عێراق ببێتە گۆڕەپانى یەکلاکردنەوەى کێشە و ململانێى هێزە ناوچەیى و نێودەوڵەتییەکان، هەروەها سوپاسى هاوکارییە سەربازی و مرۆییەکانى ئەڵمانیاى بۆ هەرێمى کوردستان و عێراق کرد.

نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 15/1/2020 لە هەولێر بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ بەڕێز د. فیلیپ ئاکەرمان نێردراوى تایبەتیی وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا و شاندێکى یاوەرى کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین ڕووداو و پێشهاتەکانى عێراق و کاریگەرى و لێکەوتەکانیان، هەڕەشە و مەترسییەکانى سەرهەڵدانەوەى تیرۆر، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و بەردەوامیى گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشە هەڵواسراوەکانى نێوانیان، پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئەڵمانیا، ڕۆڵى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى لە بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و چەند پرسێکى دیکە، تاوتوێ کران.