هەواڵی کوردستان ئێستا

فەرمانگەی زانیاری بۆ KDP: ژمارەی کونسوڵخانە و نووسینگەکانی وڵاتان ئاشكرا ده‌كات

فەرمانگەی زانیاری بۆ KDP: ژمارەی کونسوڵخانە و نووسینگەکانی وڵاتان ئاشكرا ده‌كات
فەرمانگەی زانیاری بۆ KDP: ژمارەی کونسوڵخانە و نووسینگەکانی وڵاتان ئاشكرا ده‌كات

2020-01-15 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


ھەولێر-KDP.info- ژمارەی کونسوڵخانە و نووسینگە وڵاتانی دونیا، رۆژ لە دوای رۆژ لە هەرێمی کوردستان زیاد دەبن، پسپۆڕێكی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانیش، بوون و کردنەوەی کونسوڵخانەی وڵاتان، بۆ ئارامی و سەقامگیریی ئاسایشی  هه‌ولێری پایته‌خت و سیاسەتی هاوسەنگی حكوومەتی هەرێمی دەگێڕێتەوە، هاوكات پێشیوایە لە رووی ئابووری و سیاسییەوە قازانجی بۆ كوردستان هەیە.

 رۆژی دووشەممە رێككەوتی ١٣ی ئەم مانگە، واژۆی درووستکردنی بینای كۆنسووڵخانەی گشتیی كۆماری چینی میللی لە دیوانی وەزارەتی شارەوانیی حكوومەتی هەرێم كرا و شوێنی کونسوڵخانەکەش دیاریکرا، کە دەکەوێتە سەر رێگەی پیرمام_ هەولێر، فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماری کونسوڵخانە و نووسینگەی وڵاتانی دونیای بە  ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان داوە، کە ژمارەی كۆنسووڵخانەی گشتی وڵاتان ٢٣ كۆنسووڵخانەن، هاوکات ٦ كۆنسووڵخانەی فەخری و ژمارەیەک نووسینگە و ئاژانسی وڵاتانی دونیا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە.

 رێبوار بابكەیی، پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگەیاند، کردنەوەی کونسوڵخانە و نووسینگەی وڵاتانی دونیا لە هەولێر، بۆ هاوسەنگی سیاسەتكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە، هاوکات ئەو ئاسایش و ئارامییەی لە هەرێمدا بەرقەرارە هۆکارێکی دیکەیە، جەختیش دەكاتەوە، كە حكومڕانیی هەرێمی كوردستان لە ناوچەكەدا نموونەیەكی سەركەوتووی هەیە، کە تاكە ناوچەیە لە عێراقدا بە رێژەیەكی باش سەقامگیریی ئاسایش و سیاسی و كۆمەڵایەتیی تێدایە.

بابكەیی، دەستنیشانکردنی شوێن بۆ دروستکردنی بینای كۆنسووڵخانەی چین لە هەولێر، بە دەستكەوتێكی باش ناو دەبات، بەو پێیەی ئەو وڵاتە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە و ڤیتۆی هەیە، كەمتریش خۆی لە ململانێی سیاسەت دەدات، لە لایەكی دیكەیشه‌وه‌ دووەم وڵاتی گەورەی ئابوورییە لەسەر ئاستی جیهان.

ئاماری فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، په‌یوه‌ست به‌ كۆنسووڵگەریی گشتیی وڵاتان، كۆنسووڵگەرییە فەخرییەكان و نووسینگەی وڵاتان..

کونسوڵخانە و نووسینگەی وڵاتانی دونیای

كۆنسووڵگەریی گشتیی وڵاتان:

كۆنسووڵگەریی گشتیی كۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ

كۆنسووڵگەریی گشتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا

كۆنسووڵگەریی گشتیی شانشینی هاشیمی ئەردەن

كۆنسووڵگەریی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران

كۆنسووڵگەریی گشتیی میرنشینی عەرەبی یەكگرتووی ئیمارات

كۆنسووڵگەریی گشتیی شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا

كۆنسووڵگەریی گشتیی كۆماری توركیا

كۆنسووڵگەریی گشتیی كۆماری چیك

كۆنسووڵگەریی گشتیی كۆماری چینی میللی

كۆنسووڵگەریی گشتیی كۆماری رووسیای فیدراڵ

كۆنسووڵگەریی گشتیی شانشینی سعوودی عەرەبی

كۆنسووڵگەریی گشتیی كۆماری فەڕەنسا

كۆنسووڵگەریی گشتیی كۆماری سودان

كۆنسووڵگەریی گشتیی فەلەستین

كۆنسووڵگەریی گشتیی وڵاتی كوەیت

كۆنسووڵگەریی گشتیی هەنگاریا

كۆنسووڵگەریی گشتیی شانشینی هۆڵەندا

كۆنسووڵگەریی گشتیی هیندستان

كۆنسووڵگەریی گشتیی كۆماری یۆنان

كۆنسووڵگەریی كۆماری ئیتاڵیا

كۆنسووڵگەریی كۆریا

ئاژانسی كۆنسووڵگەریی كۆماری پۆڵەندا

كۆنسووڵگەریی كۆماری میسری عەرەبی

كۆنسووڵگەرییە فەخرییەكان:

كۆنسووڵگەریی فەخریی شانشینی ئیسپانیا

كۆنسووڵگەریی فەخریی بیلاروسیا

كۆنسووڵگەریی فەخریی شانشینی دانیمارك

كۆنسووڵگەریی فەخریی كۆماری سۆشیالیستی دیموكراتی سریلانكا

كۆنسووڵگەریی فەخریی كۆماری سلۆڤاكیا

كۆنسووڵگەریی فەخریی كۆماری قوبرس

نووسینگەی وڵاتان:

نووسینگەی كۆنسووڵگەریی كۆماری رۆمانیا

نووسینگەی كۆنسووڵگەریی ژاپۆن

نووسینگەی باڵیۆزخانەی شانشینی سوید

نووسینگەی باڵیۆزخانەی كەنەدا

بەشی كاروباری ئابووری و بازرگانیی باڵیۆزخانەی بولگاریا

نووسینگەی بازرگانیی كۆماری نەمسا

نووسینگەی نێردەی یەكێتیی ئەورووپا

نووسینگەی نوێنەرایەتیی یۆنامی

ئاژانسی هاریكاری نێودەوڵەتیی ژاپۆن_ جایكا

ئاژانسی هاریكاریی نێودەوڵەتیی كۆریا_ كۆیكا

 

خێڵان بەختیار