فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا ورده‌كاری بۆردومانه‌كه‌ی توركیای لە شنگال بڵاوكرده‌وه
خەندان
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا بڵاویکردەوە، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆ سەر بارەگایەکی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه) هه‌شت شەڕڤان شەهیدبون و شەش شەڕڤانی دیکەش برینداربون.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا بڵاویكرده‌وه، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی دوگرێ له‌ناحیه‌ی سنونێ-ی سه‌ر به‌قه‌زای شنگال، بۆردومانی باره‌گایه‌كی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه)یان كردوه.
ئاماژەی بەوەشکردوە، له‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
له‌لای خۆشیه‌وه رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌و بۆردومانه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوی مه‌ولود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ به‌غداو كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق دێت.
یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال ناسراو به (یه‌به‌شه) و یه‌كینه‌كانی ژنانی شنگال ناسراو به (یه‌ژه‌شه) به‌هێزێكی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) داده‌نرێن و له به‌شێك له ناوچه‌كانی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری جێگیركراون.