هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌سه‌ر بڕوانامه‌ى زانكۆكان، حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێكى ده‌ركرد

له‌سه‌ر بڕوانامه‌ى زانكۆكان، حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێكى ده‌ركرد
له‌سه‌ر بڕوانامه‌ى زانكۆكان، حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێكى ده‌ركرد

2020-09-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

بە بڕیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بڕوانامەی زانكۆكانی سنوری ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، دانی پێدانرا.

بەپێی نووسراوێكی حكومەتی هەرێم، كە واژۆی د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرەو ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم كراوە، ئاماژە بەوەكراوە، ڕازین لەسەر داننان بە بڕوانامەی دەرچووانی زانكۆكانی سنوری ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، ئەوانەی تاوەكو ساڵی خوێندنی 2014- 2015 وەرگیراون بە مەبەستی ڕاستاندن بۆ بڕوانامەكانیان.

له‌ نوسراوه‌كه‌ جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌، سەبارەت بە وەرگیراوانی دوای ساڵی خوێندنی 2014- 2015 پێویستە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم و عیراق دیراسەی ئەم بابەتە بكات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو و بەرزكردنەوەی بۆ سەرۆكایەتی حكومەت تاوكو بڕیاری لەسەر بدرێت.

لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم چەند زانكۆیەكی ئەهلی كراونەتەوە، كە بریتین لە (حەدبا و قەڵەم و كتاب و …چەند زانكۆیەكی دیكە) و بڕیارەكە خوێندكارانی ئەو زانكۆیانە دەگرێتەوە.