هەواڵی کوردستان ئێستا

هێڤیدار ئەحمەد: سەرۆکی حکوومەت دڵنیایی پێداین

هێڤیدار ئەحمەد: سەرۆکی حکوومەت دڵنیایی پێداین
هێڤیدار ئەحمەد: سەرۆکی حکوومەت دڵنیایی پێداین

2020-01-15 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


ھەولێر -KDP.info- جێگری سەرۆكی لیژنەی داراییی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، هه‌ركاتێك ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه‌ كه‌وته‌ وارى جێبه‌جێكردنەوە، له‌و داهاته‌ى كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت، ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه‌ حكوومه‌ت مووچه‌ى ئه‌وانه‌ به‌رز دەكاته‌وه‌‌، كه‌ مووچه‌یان كه‌مه. دەشڵێ، حكوومه‌ت هه‌ر سێ مانگ جارێك ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانى جێبه‌جێكردنى ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌داته‌ په‌رله‌مان.

دوای تەواوبوونی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای چاكسازی، سبه‌ى پێنچشه‌ممه‌ 16ى 1ى2020، خوێندنه‌وه‌ى كۆتایى بۆ پرۆژه‌یاساكه‌ ده‌كرێت و ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه و‌، لە کۆبوونەوەکەدا هیچ گفتوگۆ و پێشنیازێكیش ناخرێتە ڕوو.

ھێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی داراییی پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانى ڕاگەیاند، دەرکردنی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ ئه‌وه‌نده‌ گرینگ نییه‌، به‌ڵكو گرینگییه‌كەی‌ له‌ جێبه‌جێكردنیدایه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش قسەیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكوومه‌ت كردووه ‌و به‌ڕێزیان دڵنیایى داوه‌ و پێی ڕاگه‌یاندوون، كه‌ 'دڵنیا بن زۆر به‌جدى ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.'

هاوكات جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌: "بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیا بین له‌ جێبه‌جێكردنى ئه‌م پرۆژه‌یاسایه‌، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌رسێ مانگ جارێك ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانى جێبه‌جێكردنى ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌داته‌ په‌رله‌مان، جگه‌ له‌مه‌ش، به‌پێی په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان، په‌رله‌مانى كوردستان چاودێریى جێبه‌جێكردنى یاساكه‌ ده‌كات."

په‌یوه‌ست به‌ بڕگه‌ و مادده‌كانى پڕۆژه‌یاساكه‌ش، ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی ئاماژه‌ به‌ خاڵه‌كانى پرۆژه‌یاساكه‌ کرد و ڕایگەیاند: 'ئه‌وانه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاسا دامه‌زراون و پله‌یان به‌رز كراوه‌ته‌وه‌، یان دوو مووچه،‌ یاخود زیاتریان هه‌یه‌، گرێبەستەکانیان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه ‌و مووچەکانیان ده‌بڕدرێت."

هەڵکەوت محەمەد