هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەکات

2020-01-15 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info-  ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/١/١٥ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە‌ ئامادە‌بوونی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌تی ھە‌رێم، پێشوازی لە فیلیپ ئەکرمان بەرپرسی بەشی سیاسی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا، پەرەسەندنەکانی عێراق و ھە‌رێمی كوردستان وناوچەکە تاوتوێ کران. جەخت لەسەر گرنگیی بەردەوامیدان بە هاوکاریکردن و هەماهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە پرسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش کرایەوە.

هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی عیراق و ناوچەکە و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی وچارەسەر کردنی بنەڕەتی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.