هەواڵی کوردستان ئێستا

ڕاپۆرتى هاوبه‌ش و كۆتاییى لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌یاسای چاكسازى ئاماده‌ كرا

ڕاپۆرتى هاوبه‌ش و كۆتاییى لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌یاسای چاكسازى ئاماده‌ كرا
ڕاپۆرتى هاوبه‌ش و كۆتاییى لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌یاسای چاكسازى ئاماده‌ كرا

2020-01-15 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- به ‌مه‌به‌ستی داڕشتنه‌وه‌ و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتاییى لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌یاسای چاكسازى، دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه‌ 2020/1/15، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شی لیژنه‌كانى كاروبارى یاسایی، دارایی و كاروبارى ئابوورى، ناوخۆ، شه‌هیدان و كاروبارى پێشمه‌رگه‌ی ‌په‌رله‌مانی كوردستان و شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى كرد، كه‌ پێك هاتبوو له‌ د. ڤاڵا فه‌رید، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان و عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حموود، وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.

مه‌به‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، كه‌ له‌ هۆڵى لیژنه‌ى كاروبارى یاسایی له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ چوو، بۆ یه‌كخستن و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى ڕاپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتاییی لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به ‌پڕۆژه‌یاساى چاكسازى له‌ خانه‌نشینى و مووچه‌ و ده‌رماڵه ‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه‌ به ‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ى كه‌ له‌ كاتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پڕۆژه‌یاساكەدا‌ خرابوونه‌ ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى ڕاپۆرته‌ هاوبه‌شه‌كه‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه‌ په‌سند بكرێت و ئاماده ‌بكرێت بۆ دانیشتنی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 2020/1/16 به‌ مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌رى.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوای كۆتاییهاتنی نووسینى ڕاپۆرتى هاوبه‌شى لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان، ڕاپۆرته‌كه‌ په‌سه‌ند كرا و بڕیاره‌ سبه‌ى پێنجشه‌مه‌ له ‌دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستاندا بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه ‌و په‌سند بكرێت.