پەرلەمانتارێك: لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان خه‌ریكه كاری نایاسایی ده‌كات
خەندان-
ڕوپاك ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند،"لیژنه‌ی یاسایی په‌ڕله‌مانی كوردستان خه‌ریكه كاری نایاسایی ده‌كات"
لە راگەیەندراوێكدا ئەو پەرلەمانتارەی كۆمەڵی ئیسلامی كە خۆی ئەندامی لیژنەی یاساییە رایگەیاند،"دوایی دو ڕۆژ كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی یاسایی له‌گه‌ل لیژنه هاوبه‌شه‌كان و قسه‌كردن و تاوتوێكردنی زۆرێك له پرسه‌كان دو كات لیژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرتی خۆی نوسی، به‌ڵام به‌داخه‌وه وێڕای تێبینیەكی زۆر له نوسینه‌وه‌ی ڕاپۆرتەكه پێموایه چه‌ند خاڵێكی نایاسایی تێدایه كه ناكرێت به‌مشێوه‌یه ئه‌م پڕۆژه یاسایه به‌لاڕیداببرێت"
كه‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینی جێگیرنه‌كرا ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیەكی زۆری لای من دروستكرد و پێموایه غه‌درێكی گه‌وره‌یه له موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت
ئەو پەرلەمانتارە سێ خاڵی لە راگەیەندراوەكەدا خستوەتەرو،"یەكەم: كه‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینی جێگیرنه‌كرا ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیەكی زۆری لای من دروستكرد و پێموایه غه‌درێكی گه‌وره‌یه له موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، له‌كاتێكدا دیاریكردنی كه‌مترین موچه داواكاری زیاتر له 30 ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان بو."
نازانم چۆن په‌ڕله‌مان و لیژنه‌كان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌خۆیان ده‌ده‌ن پێشنیاری په‌رله‌مانتاران بسڕنه‌وه، له كاتێكدا قسه‌كانی په‌ڕله‌مانتاران له پرۆتۆكۆلی په‌ڕله‌مان و له زۆرێك میدیاكان تۆماركراوه
لە خاڵی دوەمدا دەڵێت،"هه‌ر به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی بێت به‌داخه‌وه حیسابه بانكه‌یه‌كه‌ی موچه‌خۆران به‌تاڵ ده‌بێت و هیچ بڕه پاره‌یەكی تێدا نابێت، كه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا پێشێلكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌ڕله‌مانه، نازانم چۆن په‌ڕله‌مان و لیژنه‌كان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌خۆیان ده‌ده‌ن پێشنیاری په‌رله‌مانتاران بسڕنه‌وه، له كاتێكدا قسه‌كانی په‌ڕله‌مانتاران له پرۆتۆكۆلی په‌ڕله‌مان و له زۆرێك میدیاكان تۆماركراوه، به‌ڵام به‌بێ بونی هیچ بیانویەك قسه‌كانی به‌شێكی زۆری په‌رله‌مانتاران نەخراوەتە ناو ڕاپۆرتی لیژنه هاوبه‌شه‌كانەوە."
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندوە،"من ئه‌مڕۆ له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی یاسایی هه‌ڵوێستی خۆم بۆ دونیا و قیامه‌تم نواند كه به‌هیچ شێوه‌یەك له‌گه‌ل پێشێلكردنی یاسادا نیم و پێویسته ڕێز له قسه‌ی ته‌واوی په‌ڕله‌مانتاران بگیرێت نه‌ك قسه‌ی كه‌سێك بسڕێته‌وەو قسه‌ی كه‌سێك ببێت به یاسا."
لە كۆتاییدا دەڵێت،"هاولاتیان دڵنیاده‌كه‌مه‌وه بۆ مافی ئه‌وان چوم و تا كۆتاییش داكۆكیكه‌ری مافه‌كانیان ده‌بم، به‌یانیش هه‌ڵوێستمان ده‌بێت هه‌روه‌ك چۆن ئه‌مڕۆ له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كان هه‌ڵوێستی خۆمم نواند."