هەواڵی کوردستان ئێستا

یەکێتی پیاوانى كوردستان: له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ ٤٨٦ پیاو توندوتیژى به‌رامبه‌ر كراوه‌

یەکێتی پیاوانى كوردستان: له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ ٤٨٦ پیاو توندوتیژى به‌رامبه‌ر كراوه‌
یەکێتی پیاوانى كوردستان: له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ ٤٨٦ پیاو توندوتیژى به‌رامبه‌ر كراوه‌

2020-09-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سکرتێری یەکێتی پیاوانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا سەرەتای ئەم مانگە، لەشار و شارۆچكەكانی هەرێم نووسینگەكانیان ٤٨٦ حاڵەتی توندوتیژی و سكاڵایان تۆماركردووە.

بورهان عەلی، سكرتێری یەكێتیی پیاوانی كوردستان ڕایگەیاند، بۆ ئەمساڵى ٢٠٢٠ حاڵەتەكانی توندوتیژی دژ بەپیاوان بەبەراورد بەساڵی ڕابردوو زیادییان كردووە، بەجۆرێك لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا سەرەتای ئەم مانگە، لەشار و شارۆچكەكانی هەرێم نووسینگەكانیان ٤٨٦ حاڵەتی توندوتیژی و سكاڵایان تۆماركردووە.

وتیشى: هەر لەمساڵدا ٤٧ حاڵەتی خۆكوشتن لەلایەن پیاوانەوە تۆماركراوه‌، ئەم حاڵەتانە بەبەراورد بەساڵی رابردوو بۆ دوو هێندە زیادیكردووە، هاوكات بەپێی بەدواداچوونەكانیان ساڵانە نزیكەی ١٠ حاڵەتی كوشتنی پیاوان لەلایەن ژنەكانیانەوە بەهاوكاری كەسانی دیكە تۆمار دەكرێن.