هەواڵی کوردستان ئێستا

حکوومەتی هەرێمی کوردستان: پاشگەزبوونەوە لە چاکسازیی نییە

حکوومەتی هەرێمی کوردستان: پاشگەزبوونەوە لە چاکسازیی نییە
حکوومەتی هەرێمی کوردستان: پاشگەزبوونەوە لە چاکسازیی نییە

2020-01-16 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- جوتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرەرای ئەو بەربەستانەی دەهێنرێنە بەردەم پرۆژەیاسایی چاکسازیی، پڕۆژەیاسای چاکسازیی ئەنجام دەدرێت.

روونیشکردەوە، مووچەی هیچ کەسێک نابڕدرێت، بەڵکو دادپەرەوریی لە پێدانی مووچە فەراهەم دەکرێت.

لای خۆیەوە، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، رایگەیاند، حکوومەت هەوڵدەدات لیستی مووچەی پێشمەرگە و شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەو کەسانە پاک دەکاتەوە کە ناشایستەن.

روونیشکردەوە، مووچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی هاوشێوەی بەغدای لێدەکرێت.