هەواڵی کوردستان ئێستا

گەورە پارێزەرەکانی کارلۆس غوسن دەستیانلەکارکێشایەوە

گەورە پارێزەرەکانی کارلۆس غوسن دەستیانلەکارکێشایەوە
گەورە پارێزەرەکانی کارلۆس غوسن دەستیانلەکارکێشایەوە

2020-01-16 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان - 

ئەمڕۆ پێنجشەممە پارێزەرەکەی کارۆس غوسن، بەڕێوەیەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیسان،  دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند، لەپاش ئەوەی بریکارەکەی لە ژاپۆنەوە هەڵهات بەرەو لوبنان.

هەمو ئەو پارێزەرانەی کە لەدۆسییەی غوسن کاریاندەکرد، دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لەو دۆسییە پێشکەشی دادگای تۆکیۆ کردوە

 

نوسینگەی جونیچیرۆ هیرۆناکا، پارێزەری تایبەتی کارۆس غوسن لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "هەمو ئەو پارێزەرانەی کە لەدۆسییەی غوسن کاریاندەکرد، دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لەو دۆسییە پێشکەشی دادگای تۆکیۆ کردوە".

هیرۆناکای تەمەن 74 ساڵ بەیانی ئەمڕۆ ئەستۆپاکی خۆی لە هەڵهاتنی بریکارەکەی لەژاپۆنەوە بۆ لوبنان راگەیاند

 

هیرۆناکای تەمەن 74 ساڵ بەیانی ئەمڕۆ ئەستۆپاکی خۆی لە هەڵهاتنی بریکارەکەی لەژاپۆنەوە بۆ لوبنان راگەیاند، کە تۆمەتبارە بەخراپ بەکارهێنانی داهاتی کۆمپانیای نیسان و مسیۆبۆشی و رینۆ، لەو ماوەیەی کە بەڕێوەیەری جێبەجێکاری ئەو کۆمپانیایانەبو.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر دو پارێزەری دیکەی غوسن دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لە دۆسییەکەی غوسن راگەیاندبو.

غوسن لە فڕۆکەخانەی تۆکیۆ دەستگیرکرا و لەفڕۆکەتایبەتەکەی خۆیدا، بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دارای کۆمپانیاکە لەژاپۆن

بۆ یەکەمینجار دۆسییەی تۆمەتبارکردنی غوسن لە مانگی تشرینی دوەمی ساڵی رابردوەوە دەستیپێرکرد، کاتێک غوسن لە فڕۆکەخانەی تۆکیۆ دەستگیرکرا و لەفڕۆکەتایبەتەکەی خۆیدا، بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دارای کۆمپانیاکە لەژاپۆن.

کارلۆس غوسن هەمو ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە، خۆی بە قوربانی پلانێکی کۆمپانیای نیسان و بەرپرسانی ژاپۆن ناوبردوە.

هەندێک دەڵێن لەناو سندوقی میوزیکدا بەیارمەتی تیمی خزمەتگوزاری تایبەتی خۆی لە ژاپۆنەوە توانیویەتی بۆ لوبنان هەڵبێت.

غوسن لەلوبنان زنجیرەیەک کۆنگرەیەی رۆژنامەوانی ئەنجامداوە و لێدوانی بۆ راگەیاندنەکان داوە، بەمەبەستی سەڵماندنی بێتاوانی خۆی و رەخنەی لە دەسەڵاتی دادوەری ژاپۆنیش گرتوە و دەڵێت، "هەست دەکات لە ژاپۆن ناتوانرێت دادگاییەکەی دادوەرانە بکرێت".