هەواڵی کوردستان ئێستا

بریفكانی: ئەمڕۆ بڕیار لەسەرچارەنووسی پاڵاوگەكان دەدرێت

بریفكانی: ئەمڕۆ بڕیار لەسەرچارەنووسی پاڵاوگەكان دەدرێت
بریفكانی: ئەمڕۆ بڕیار لەسەرچارەنووسی پاڵاوگەكان دەدرێت

2020-01-16 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


دهۆك-KDP.info- نزیكەی ٢٠٠ پاڵاوگە لە ھەرێمی كوردستان ھەن و زۆربەشیان بە بێ ھەبوونی مۆڵەت و مەرجی حكوومەت كار دەكەن، بەرپرسێكی دەستەی پاراستنی ژینگەش ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ بڕیار لەسەر چارەنووسی پاڵاوگەكان دەدرێت.

محەمەد تاھیر بریفكانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی دھۆك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سێ جۆر پاڵاوگە لە ناوچەی كاشێی نزیك سەنتەری شاری دھۆك كار دەكەن و  بەپێی دوایین ئامار، كە دوێنێ پشكنین بۆ ژمارەی پاڵاوگەكانی دھۆك كراوە، پەنجا پاڵاوگەن و تەنیا حەوت لەو پاڵاوگانە لە نێو لیستی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكاندا تۆمار كراون، واتە ئەوانی دیكە بە نایاسایی كار دەكەن".

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی دھۆك گوتیشی: "پێش ماوەیەك حكوومەت ھێزێكی ئەمنی رەوانەی ناوچەی كاشێ كرد و بۆ چەند رۆژێك ھەموو پاڵاوگەكانی راگرت، بەڵام پاش گەڕانەوەی ھێزەكە، ھەموو پاڵاوگەكان دەستیان بە كار كردەوە، ئەمەیش بووەتە جێگەی دڵگرانیی ھاووڵاتیان، چونكە ئەگەرێكی سەرەكین بۆ پیسبوونی ژینگەی دھۆك و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی".

بریفكانی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئاستی باڵادا لیژنەیەكی تایبەتی حكوومەت بە مەبەستی پرسی پاڵاوگە نایاساییەكان كۆببێتەوە و نوێنەری ھەموو وەزارەت و لایەنە پەیوەندارەكانیش ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبن، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆشدا بڕیار لەسەر چارەنووسی پاڵاوگەكان دەدرێت و من پێموایە ئەگەر ھەر كار دەكان ئەو ٢١ مەرجەی حكوومەت بەسەریاندا جێبەجێ بكرێت بۆ پاراستنی ژینگە و تەندروستیی ھاووڵاتیان".

 

قائید میرۆ